ده‌ستپێكی ته‌له‌فۆنی ئه‌حمه‌د بۆ فایه‌ق
سهلاموعهلهیك فایه‌قی پورزام
ئه‌حه‌ی لالهتم له كهرهنتینام
هه‌واڵی ماڵ و منداڵت چۆنه؟
حه‌پسه‌ی خێزانم هه‌ر گرژ‌و مۆنه؟
من له دووری ئه‌و باش نییه حاڵم
له ژوورێ كه‌وتووم ته‌یری بێ باڵم
وه‌ڵامی فایه‌ق بۆ ئه‌حمه‌و
چۆنی ئه‌حمه‌و گیان هه‌واڵت چۆنه؟
چۆن كه‌وتیته دا‌و ده‌ردی كرۆنا!
خۆتۆ سه‌دامیش بۆی نهدهگیرای
ئێسا ئاوه‌ها له سجن كریای
وه‌ڵامی ئه‌حمه‌و بۆ فایق
فایه‌قی پورزام با ورد بۆت باسكه‌م
ئه‌و به‌یانیه‌ی ویستم خۆم خاسكهم
به دوعا و سه‌لام ماڵه خه‌زوران
هه‌تا به‌رده‌م دێ جوان بهرێكراین
هاتمه سهرحدود وه‌زع گۆڕابوو
عه‌سكه‌ر گشت فڵقی هه‌ڵپێچرابوو
هه‌ر پێم نا ئێره، وڵاتی خۆمان
كۆیان كردینۆ یه‌ك و دووان و سیان
وتیان ناتوانن بچنه ماڵه‌وه
چوون له ئێران بوون ئابه‌و حاڵه‌وه
من و سێ و چوارێ خه‌ڵكی كوردستان
به‌سواری پاسێ پاك و پوخت و جوان
چه‌ند ئاسایشێك به نه‌زم و ته‌رتیب
له‌گه‌ڵ دوان سیانێ سسته‌ر و ته‌بیب
خوا ئاگای لێیه هه‌ر ئا له‌و كاتا
هاته‌وه بیرم فایه‌ق ئه‌و خه‌یاڵاته
بیرته له (نه‌سر) كه ته‌لمان ده‌بڕی
كاتێكمان زانی سه‌رمان هه‌ڵبڕی
جه‌ماعه‌ت (به‌ره) هاتن گرتیانین
به‌شه‌ق و زلـله هه‌ر تۆپانیانین
به‌س ئه‌مجاره‌یان جۆرێكی تربوو
به‌ڕێز و حورمه‌ت به نه‌وعێ تربوو
خۆم لێ‌كردبوون به یوسفی كه‌نعان
وتم من پاكم وه‌ك نوری چاوتان
خۆمن نه‌ڕۆشتووم و بۆ قووم و تاران
چوومه‌ته ئه‌و دێ بۆ ماڵ خه‌زووران
به چوار قسه‌ی خۆش دڵی دامه‌وه
له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت گلیان دامه‌وه
ئه‌وه چوار شه‌وه لێره گیرماوم
ئێژی ئه‌سیری تێهه‌ڵدراوم
وامزانی سجنه كه‌چی وانییه
راهاتووم ئێستا زه‌وق ماڵۆم نییه
یه‌كه‌م شه‌و نه‌بێت له داخی سیسه‌م
خهونهچووه چاوم نه‌مزانی چی بكه‌م
كه‌ی له ژیانما شتی وام دیوه
له خۆشی ئێرا سه‌رم ماسیوه
هه‌ر هه‌موو رۆژێ لیژنه‌ی سه‌حی، یه‌ت
رێك و ریز به‌پێی ناو و ئیشاره‌ت
فه‌حست بۆ ده‌كه‌ن سه‌ر و قوڕگ و لوت
هه‌تا كۆرۆنا توند نهتكا نابووت
كچێ ناسك هات لیجنه‌ی توبیه
وتی حاجی گیان تۆ ناوت چییه؟
وتم حاجی نیم ئه‌حمه‌د شه‌ریفم
وه‌ك گوێزی ساغم رێك و له‌تیفم
وتی ده‌زانم گه‌رمیت ته‌واوه
هێشتا حهماوهت هیچ هه‌ڵنه‌ساوه
فایق سوێند به‌خوا و به‌هه‌قی قورعان
داخی ئه‌و قسه داویه له ئێسقان
وه‌ڵامی فایق بۆ ئه‌حمه‌د
ئه‌حمه‌دی پورزام خواردنتان چۆنه؟
نانه‌كه‌ی باشه یان كه‌شك و رۆنه؟
وه‌ڵامی ئه‌حمه و بۆ فایه‌ق
فایه‌ق ژوورێكم هه‌یه سێ به چوار
سیسته‌می تیایه‌و تیڤی دایستار
دوور كهوتۆمهتۆ له ته‌عزێ و سه‌ردان
له بۆڵه بۆڵی حه‌پسه و مناڵان
پیاو ئیزنی نه‌یه‌ن ئاوا بیژێنن
هه‌فته‌ی یه‌ك دوو شه‌و حه‌پسه‌م بۆ بێنن
له نه‌وعی نییه له كوردستانا
خوایه لامان ده‌ی خۆت له كرۆنا
دۆشه‌كی سیسه‌م نه‌رمه وه‌ك و چوپ
به نیسكه تڕه‌ی خۆمان ئێژن سوپ
به عه‌زیزم وت به شكم به واسته
حه‌پسه‌م بۆ بێنێ حاڵم ناسكه
وتی: به غه‌وز هیچ سوڵتهم نییه
ده‌ستیشم ناڕوا وه‌زیر پارتییه
ئیتر 10 رۆژی باقیاتم ماوه
خواڕه‌حم بكات حاڵم خراوە
وەرگیراوە.
بهروار: 13/03/2020
390 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|