کۆرۆنا پەتایەکى جیهانیە و ئیتاڵیا و ئێران بون بەسەرچاوە
(سبەی):

ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا دوێنێ چوارشەمە سەبارەت بە پلانى جیهان بۆ روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوەو رایگەیاند؛ بەهۆى چینەوە جیهان دواکەوت لە زو روبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

ئەنجومەنەکە دەڵیت: "چین وەک سەرچاوەى یەکەمى پەتاى کۆرۆنا بەشێوەیەکى باش مامەڵەى لەگەڵ سەرەتاکانى دەرکەوتنى نەخۆشیەکە نەکرد، ئەمەش واى کرد جیهان لە روبەڕوبونەوەى ئەو ڤایرۆسە دوا بکەوێت".

لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لە چین لە کۆنتڕۆڵکردندایە، بەڵام لە وڵاتانى ترى جیهان لەوانە ویلایەتە یەکگرتوەکان و وڵاتانى ئەوروپا لە بڵاوبونەوەدایە.

ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمەریکا دەڵێت: هەڵسوکەوتى چین هۆکارە لە دواکەوتنى جیهان لە بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسەکە.

لە ئێستادا جیهان سەرقاڵى دۆزینەوەى ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنایە، بەڵام تائێستا هەوڵەکان سەرکەوتو نەبون و تاکە چارەسەر تەنها خۆپارێزیە وەک رێکخراوى تەندورستى جیهانى رایگەیاندوە.

کۆرۆنا پەتایەکى جیهانیە و ئیتاڵیا و ئێران بون بەسەرچاوە
به‌روار:  13/03/2020
368   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   644
کۆی سه‌ردان:   29251690