ئاگری نەورۆزی مالمۆ هەڵوەشایەوە
جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٠ لە فۆڵکێتس پاڕکی مالمۆ هەڵوەشایەوە

بەم بۆنەوە کوردانی دانیشتوویی مالمۆ و باشووری سوید، بەتایبەت ئەندامانی کۆمەڵەی مالمۆکورد ئاگاداردەکەینەوە کە پاش ڕاوێژی ناوخۆیی و دیالۆگ لەگەڵ ڕێکخراوەگەلی هاوکار و شارەوانی مالمۆ، بەداخەوە ڕایدەگەیەنین کە بەهۆی پەرەسەندنی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کۆمەڵەی مالمۆکورد، بە لەبەرچاوگرتنی ڕاسپاردەی دەزگای تەندروستیی نەتەوەیی سوید، بڕیاری دا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ڕێووڕەسمی نەورۆزی ٢٠٢٠ هەڵبوەشێنێتەوە.

ڕێووڕسمەکە بڕیاربوو لە نیوان کاتژمێر ١٨ تا ٢١ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی ماڕسی ٢٠٢٠ لە فۆڵکێتس پاڕکی مالمۆ، بە بەشداری کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد، نوێنەری شارەوانی مالمۆ و هتد بەڕێوەبچێ.

هەرچەند دانی بڕیاری لەم چەشنە، بەتایبەت پاش چەند مانگ هەوڵ و ماندووبوون بۆ بەڕێوەبردنی هەرچی جوانتر و ڕازاوەتری ئەو جەژنە نەتەوەییە بۆ ئێمە ئاسان نەبوو، بەڵام لەو بڕوایەداین کە پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتییان، بڕیارێکی دروست و بەرپرسیارانەیە.

بەسپاسەوە
کۆمەڵەی مالمۆکورد
پێنجشەممە ١١ی مارسی ٢٠٢٠


به‌روار:  13/03/2020
568   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1011
کۆی سه‌ردان:   29235889