رێکخراوى تەندروستى جیهانی سلێمانی ب ەپلەی یەکەم دژی کۆرۆنا دەستنیشان کرد
شارپرێس:

بەڕێوەبەری گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، کە رێکخراوى تەندروستى جیهانى پارێزگاى سلێمانى بە پلەى یەکەم دەست نیشانکردوە.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهان(WHO) بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەستنیشانکرد وەک باشترین کەرتی تەندروستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

رێکخراوی(WHO) رێکخراوێکی تەندروستی جیهانی کە لە هەموو جیهاندا باوەڕپێکراوە، بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کردوویەتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وەک یەکەمین کەرتی تەندروستی دەستنیشانکردووە لە رووبەڕووبوونەوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
به‌روار:  13/03/2020
1029   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   520
کۆی سه‌ردان:   29232914