لە ئێستادا ئەوروپا کانگای ڤایرۆسی کۆرۆنایە
خەندان-


جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا ئەوروپا کانگای ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بڕیاری راگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی بوە.
لەئێستادا ئەوروپا کانگای ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بڕیاری راگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی بوە لەکۆرۆنا

لەچاوێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (ئەی بی سی)، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەئێستادا ئەوروپا کانگای ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بڕیاری راگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی بوە لەکۆرۆنا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا رابگرێت، هاوکات یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، ئەو بڕیارە تاکلایەنەیە و ئەوان بڕیارەکەی ترەمپ پەسەند ناکەن.
دەیانەوێت شەپۆلی هاتنی خەڵک بۆ ناوچەکانی ئەمریکا رابگرن

لەو چاوپێکەوتنەدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندوە، دەیانەوێت شەپۆلی هاتنی خەڵک بۆ ناوچەکانی ئەمریکا رابگرن، بەڵام پێویستیشە کەرەستە و دەرمانی پێویست بگەیەنرێتە ئەو ناوچانەی کە زۆرترین رێژەی توشبون بەکۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەئێستادا نەخۆشی کۆرۆنا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تێیدا بڵاوبوەتەوە، تائێستا هەزار و 336 حاڵەتی توشبون تۆمارکراوە کە 35 حاڵەتیان نوێیە و ئەمڕۆ تۆمارکراوە، هاوکات 38 حاڵەتی مردن هەیە و 15 توشبوش نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە.

کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە، تائیستا بەهۆیەوە 127 هەزار و 810 حاڵەتی توشبون و چوار هەزار و 717 حاڵەتی مردن لەسەرتاسەری جیهاندا تۆمارکراون.

ئەوەی جێگای دڵخۆشییە، تائێستا 68 هەزار و 335 توشبوی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە
به‌روار:  12/03/2020
378   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   874
کۆی سه‌ردان:   29226845