فیرات جەوەری نووسەری کوردی سوید خەڵاتی پێنووسی ئاڵتوونی وەردەگرت
فیرات جەوەری نووسەری سویدی بەرەگەز کورد خەڵاتی پێنووسی ئاڵتوونی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستانەوە پێ بەخشرا. جەوەری دەڵێت زۆر دڵخۆشم بەم خەڵاتە لەبەرئەوەی نیشانەی ئەوەیە کە ئێمەی کورد یەکگرتووین کاتێک نووسەری بەشێکی دیکەی کوردستان جگە لە باشوور ئەم خەڵاتەی دەدرێتێ. جەوەری لە ماوەی چل ساڵدا چل کتێبی بە چاپ گەیاندووە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 11/03/2020
381 جار خوێندراوهتهوه
|