سەرۆکوەزیرانی هۆڵندا ( مارک ڕۆتە)دەڵێ: تەوقە مەکەن و خۆشی تەوقە دەکات
خەندان-

لەكاتی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بەرپرسێكی باڵای هۆڵندا دەستبەجێ پاش ئەوەی داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات لەگەڵ یەكدی تەوقە نەكەن، خۆی لەگەڵ بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان تەوقەدەكات.

سەبارەت بە بڵاوبونەوە و تەشەنەسەندنی پەتای كۆڤید-19 بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەوروپا و بەمەبەستی پێدانی رێنمایی بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان، ئەمڕۆ مارك رۆتە، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و سەرۆكی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكانی ئەو وڵاتە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
بەرپرسانی ئەوروپا خۆیان ئەو كارە ئەنجامنادەن كە روبەڕوی هاوڵاتیانی وڵاتەكەیانی دەكەنەوە
 

ئەوەی دوای وتەكانی رۆتە لە بەردەم رۆژنامەنوساندا رویدا، لە ئێستادا بوەتە جێی باسی تەواوی رۆژنامە جیهانییەكان و بە تەنزەوە ئاماژە بەوەدەكرێت "بەرپرسانی ئەوروپا خۆیان ئەو كارە ئەنجامنادەن كە روبەڕوی هاوڵاتیانی وڵاتەكەیانی دەكەنەوە".

دەستبەجێ دوای ئەوەی مارك رۆتە لەریگەی رۆژنامەنوسانەوە بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی راگەیاند "لەم ساتە بەدواوە پێویستە دوربكەوینەوە لە تەوقەكردن و لێكنزیكبونەوە" رۆتە ئامۆژگاریە تەندروستییەكەی كە خۆی ئاراستەی كردبو لەیادكرد و دەستی ئاراستەی یاب ڤان دیزێڵ كرد بۆ تەوقەكردن.

سەیری ڤیدیۆکە بکە
به‌روار:  11/03/2020
254   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   325
کۆی سه‌ردان:   29227744