ژیاننامەی کۆچکردوو ( کاک حەسەن عەزیزی)
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2020.3.9، کاک "حەسەن عەزیزی"، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات دوای ۲٠ ساڵ پێشمەرگایەتی، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە شاری "ماڵمۆ"ی وڵاتی سوید بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد.
--------
ناوەڕۆکی هەواڵەکە لە لایەن ماڵپەڕی #حدکا-وە داڕێژراوە:

کاک "حەسەن عەزیزی" کوڕی "عەزیز"، ساڵی ١٩٦٠ی زایینی (١٣٣٩ی هەتاوی) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گوندی "گێسیانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕ، سەر بە ورمێ، لەدایک بووە.

کاک "حەسەن" لە تەمەنێکی کەمدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و سەرپەرەستیی خۆی، خوشک و براکانی دەکەوێتە سەر شانی دایکی و برا گەورەکەی.

ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی کاتێک کە شۆڕشی گەلانی ئێران لە دژی دیکتاتۆریی ڕێژیمی پەهلەوی و سیستەمی پاشایەتی دەست پێدەکات، کاک حەسەنیش وەک لاوێکی تازە پێگەیشتوو پەیوەست بەم ڕاپەڕینە دەبێت و بە سەرکەوتنی شۆڕش و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و دەبێت بە پێشمەرگە و چەکی پاراستنی شەرەف و کەرامەتی گەلی کورد لە شان دەکات.

کاک "حەسەن" لە دەورانی پێشمەرگایەتیدا لە زۆر ناوچەی کوردستاندا کار و چالاکیی هەبووە. بۆ نموونە: "لە ناوچەکانی مەرگەوەڕ، تەرگەوەڕ، گەلی بەردەڕەش، گەلی بەراندۆز چای، گەلی قاسملوو، ناوچەی دەشتەبێل، پیرانشار، لاجان و سەردەشت".

ماوەیەک وەک پێشمەرگە لە ئۆرگانی بەندیخانەی حیزب لە دۆڵی کۆنەمێش ئەرکی پێ ئەسپێردراوی خۆی بەڕێوە بردووە.

بەهۆی دڵسوزی و دیسپلین و متمانەپێکراوی‌، زۆر ئەرک و بەرپرسیاریەتیی دیکەی لە بەشەکانی تەداروکات و گومرکدا پێ سپێردراوە.

کاک "حەسەن" لەنێو کوردەکانی باشووریشدا کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای ڕێز بوو.

ناوبراو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە تووشی نەخۆشی ببوو کە بە ناچاری لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی بەولاوەوە بەبێ ویستی خۆی لە بنکەکانی حیزبدا مایەوە.

دواجار لەسەر بڕیاری حیزب و لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی وەک پێشمەرگەی کەمئەندام بەڕێکرا بۆ وڵاتی سوید.

کاک حەسەن لەو ماوەیە کە لە وڵاتی سوید ژیا هەردەم وەک پێشمەرگەیەکی وەفادار لە خزمەتی حیزب و گەلەکەی‌ دابوو و زۆر لێبڕاوانە بەشداری چالاکییە حیزبی و نەتەوەییەکانی کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حەسەن پرسە و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە، خزم و کەسوکار و هاوسەنگەرانی دەگەیەنێت و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
به‌روار:  11/03/2020
54   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کابرایەکی کرێچی تەلەفۆنی بۆ خاوەن خانوەکەی کرد ووتبوی: کاکە ببورە خەجاڵەتم دەزانم کرێکەت زۆر دواکەوتوە ،کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی ، ئەوە مانگی سێش تەواو بوو. بەخوا خۆت وەزعەک درێژه‌ ...
بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ: کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات . ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێتەوە لەدڵی خۆیدا درێژه‌ ...
سەردەمی کۆن باب و باپیران هەرکات خێر و خێراتیان کردبێ نەیان هێشتوە ئەم دەست بەو دەست بزانێ لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەسەر وێنەگرتن لەکاتی دابەشکردنی خێر و خێرات و دەستگیرۆیی هەژار و ک درێژه‌ ...
چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی دەبینن کە فرۆشی کراسیان زیادی کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەمەدا فرۆشی پانتۆڵیان کەم بۆتەوە. ئەمەش بە یەکێک لە کاردانەوەکانی کۆرۆنا دەبینن. ⚫ئێستا کە زیا درێژه‌ ...
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر گشت جیهان دروست کردووە، تا ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام لە ئەگەری درێژه‌ ...
پەنابەرانی ئەوروپا چارەسەری کۆرۆنا کۆرۆنا وەرناگرن. خاتوو(ستیلا کیریاکیدس) کۆمیسیاری تەندرووستی یەکێتی ئەوروپا بە وێب سایتی یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندووە: وەزیرانی تەندرووستی ووڵاتانی یە درێژه‌ ...
تکایە گەر ناتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە مەکەن، چونکە زۆر ئازار بەخشە. تەرمەکان بە ڕووتی و لەناو نایلۆندا ئامادە دەکرێن بۆ ناشتن. لە بەشی دووەمی ڤیدیۆیەکەدا بە کۆمەڵ دەکرێنە گۆڕەوە. درێژه‌ ...
ڕێکارێکی تر ئەوەیە کە ئەو کەسانەشی مووچەی مانگانەیان تا ٣٣هەزار کرۆنە ئەوانیش ئاکاسا بە لەسەدا هەشتای مووچەکانیان لەکاتی بێکاریدا دەدرێتێ. پێشتر ئەو مافە بۆ ئەو کەسانە بوو کە موچەک درێژه‌ ...
ڕەحمەتی خوا * بەس نەبوو داعش ھەولێری نەگرت ،ئەگینا ئێستا بە عەرەبی پێیان ئەوتین ئیغسل ئیدەک ڕجائەن *دنیاش سەیرە، وامان لێ ھاتووە بڵێین خۆزگەمان بە زەمانی پاشەکەوت * حکومەت ئەڵ درێژه‌ ...
کەمال مەزهەر ، مێژووناسی ناوداری کورد .دەلئ جارێکیان سەرجەم پسپۆرانی بواری مێژوویامن کۆکردەوە و برینیان بۆ لای سەدام حوسێن ، پێیان وتین سەرۆک سەدام دەیەوێت لەگەڵتانا هەندێ بڕیرو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   137
کۆی سه‌ردان:   19101920