قوربانت بم کۆرۆنا

خەرجی سەرەخۆشی پرسەت نەهێشت.
هاتووچۆی بێکەڵک و بەنزین بەفیڕۆدانت کەم کرد.
ئاو بەفیڕۆدانی مزگەوتت نەهێشت.
داوێن پیسی پیاو و ژنت نەهێشت، کەس ناوێرێت بچێتە لای کەس.
سەردانی برادەر بۆ سەرکار و خواردنەوەی چای بەلاشت نەهێشت.
تەمبەڵخانەی چایخانە ونێرگەلەت نەهێشت.
مەسرەفی بێ سوودی ساڵۆنی ژنانت نەهێشت.
قەرەباڵغی بێهۆی بێ ئیشەکانت نەهێشت.
بۆ یەکەمین جارە هەژار و دەوڵەمەند هەمان ترس و هەمان خەمیان هەبێت.
هەرێمیشت کردە 2 بەش بەشێک مێشکی بەکاردێنێت و بەشەکەی تر بە دڵ بیردەکاتەوە و لەو دەشتە نوێژ دەکات.
هێڵی ئاسمانی تورکەکانت راگرت.
سەفەری مەسؤلی قومارچیت لۆ قبرس و لوبنانت نەهێشت.
سەفەری سیغەی ئێرانت نەهێشت.
هاوردەی زبڵی ئێرانت کەمکرد.
کوڕە خۆ حوکومەتیشت نەهێشت 😉

وەرگیراوە
به‌روار:  10/03/2020
356   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   522
کۆی سه‌ردان:   29261384