کۆشکی سپی دەڵێ: ترەمپ کۆرۆنای نییە

خەندان-

کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ هیچ پشکنینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامنەداوە، بەهۆی ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵ هیچ توشبویەکی ڤایرۆسەکە نەبوە و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی تیادا دەرنەکەوتوە.

ستیڤانی گریشمان، وتەبێژ بەناوی کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ پشکنینێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامنەداوە، بەهۆی ئەوەی بەرکەوتنی نەبوە لەگەڵ هیچ توشبویەکی ڤایرۆسەکەو هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەشی تیادا دەرنەکەوتوە.
ترەمپ تەندروستی زۆرباشە و پزیشکی تایبەتی خۆی بەوردی چاودێری باری تەندروستی دەکات


ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ تەندروستی زۆرباشە و پزیشکی تایبەتی خۆی بەوردی چاودێری باری تەندروستی دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ چاوی بە دو ئەندامی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کەوتبو، کە دوێنێ دوشەممە کرانە ژێر چاودێری تەندروستییەوە لە پاش ئەوەی لە کۆنگرەیەکدا بەشدارییان کردبو کە کەسێک تێیدا توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو.
ئەم پاشنیوەڕۆیە پێم راگەیەندرا لە وێنەیەکدا لەگەڵ کەسێکدا وەستاوم کە ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بوە


دوێنێ دوشەممە داوگ کۆلینس، ئەندامی کۆماریەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی لە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندبو، "ئەم پاشنیوەڕۆیە پێم راگەیەندرا لە وێنەیەکدا لەگەڵ کەسێکدا وەستاوم کە ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ بوە".

ئاماژەی بەوەشکردبو، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی تیادا دەرنەکەوتوە، بەڵام بۆ خۆپارێزی لەماڵەکەیدا بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆی کەرەنتینە کردوە.

لەلایەکی دیکەوە مارک میدۆز لەبەر هەمان هۆکار کەرەنتیەنەکردنی خۆی لەماڵەکەیدا راگەیاند و وتیشی، "هیچ نیشانەیەکی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا دەرنەکەوتوە"
به‌روار:  10/03/2020
349   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   940
کۆی سه‌ردان:   29264385