سوید لیستی ووڵاتانی مەترسیدار بە کۆرۆنا زیاد دەکات
ژمارەی ئەو وڵاتە ئەورووپییانەی کۆرۆنای تێدا بڵاو بۆتەوە زیادی کردووە و بەو هۆیەوە ڕەنگە سوید ناچار بێت چەند وڵاتێکی دیکە بخاتە نێو لیستی ناوچە مەترسیدارەکان.

جێی باسە تا ئێستا سوید گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران وەستاندووە و هۆشداریشی سەبارەت بە چین، ئیتالیا و کۆریایی باشوور وەک ناوچەی مەترسیدار ڕاگەیاندووە کە گە بۆ کاری گرنگ نەبێت گەشتیان بۆ نەکرێت. بەڵام ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە، بۆ نموونە کۆرۆنا ڕەنگە لە فەڕەنسا و وڵاتانی دیکەوە بێتە سوید.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  10/03/2020
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   980
کۆی سه‌ردان:   29235680