مەراسیمی شەهیدبوونی کچە گەریلا شنیار کاوە لە بازیان
لە شارۆچکەی بازیان، مەراسیمێک بۆ گەریلای یەژا ستار، شنیار کاوە، ئەنجامدرا، کە لەهێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە خواکورک شەهید بوو.

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بازیانی سەر بە شاری سلێمانی، لەلایەن هەڤاڵان و هاوخەباتان و خەنەوادەی شەهید شنیار کاوە، ناسراو بە سارینا ساریا، مەراسیمێک بۆ شەهیدبوونی شنیار کاوە ئەنجامدرا.
بۆ سەرەخۆشی کردن و بەشداربوون لە مەراسیمی شەهیدبوونی شنیار کاوە، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر و کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڵاتیانی باشور و ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان چونە شارۆچکەی بازیان و بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.
لە مەراسیمەکەدا محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی قسەیکرد و وتی: شەهید شنیار بۆ ئازادیی کوردستان گیانی خۆی فیداکرد، سەری ئێمەی بەرزکردەوە، ئێمەش بەڵێن دەدەین درێژە بە ڕێبازەکەی بدەین.
دواتر نورشان حسێن، نوێنەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان قسەی کرد و وتی: ئەوەی لە ئێمە داواکراوە ئەوەیە، کە لەسەر ڕێگای شەهید شنیار بەردەوامبین و یەکێتی لەنێوان خۆماندا دروستبکەین، بەناوی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید شنیار دەکەین.
خانەوادەی شەهید شنیار، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەیان کرد کە لەمەراسیمی شەهید شنیار بەشداربوون وتیان کە ئەوان هەمیشە لەسەر ڕێبازی کچکەیان بەردەوام دەبن و لەناو تێکۆشانی ئازادیی خوازی گەلی کوردا دەبن.

ڕۆژ نیوز
به‌روار:  10/03/2020
372   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   257
کۆی سه‌ردان:   29259402