پیشە:ھیچ 😛
*ئەو سەردەمەی کە سەرکردەکانمان ئەپەرست باقڵێکم ھندی بووین
*ھەقیقەت وەکو ئافرەت وایە،ڕووت بێ خەتەرە
*بەختەوەری ئەو( سامیە جەمال) ەیە کە وەختێ دێتەکوردستان ئەبێ بە موحەجەبە
*ئیمانی قایم ئەو موحاسیبە ھەیەتی کە پێش ئەوەی وەسڵە بەتاڵەکان پڕ بکاتەوە سێ قولوەڵڵا ئەخوێنێ
*خەڵکەکە ئەوندە پاک و تەمیزیان لێ دەرچووە خەریکە سوێم ئەبێتەوە بۆ گوومشکێکی ناو برنج
*ڤایرۆسەکەی گەڕەکی ئێمە سەیری دەمامکەکەم ئەکات و ئەڵێ بۆ کوێ ئەچی ،ھەر دای ئەکەنی
*حکومەت ئەڵێ کۆرۆنا ترسناک نی یە،ڕاست ئەکات لە چاو خۆیدا پەپولەیە
*کەس نی یە لە سایەی مالیکی یەوە نەیخواردبێ،ئێمە خەفەت و دایکیشی جنێو لەسەر ڕەقەم
*ئێران جاران شۆڕشی ھەناردە دەکرد،ئێستا خواردنی ئێکسپایەر و ڤایرۆسی عەجیب و غەریب
*زەمانی ئێمە تەلەبە ڕووی نەئەھات سەیری مامۆستا بکات،ئێستا پێکەوە ئەچن بۆ مەشھەد
*ھەر چەند سەیر ئەکەم مەسئولەکان ئەم ڤایرۆسە بەکوشت ئەدەن و خۆیشیان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەر ئەچن
*ڕاپەڕین بەخت بوو حیزبەکانیش لەقەیەکی قایم
*وەکیل وەزیری یەکێتی کە فۆڕم پڕ ئەکاتەوە لەشوێنی پیشە ئەنووسێ ھیچ.
د. شێرکۆ عەبدوڵا
بهروار: 09/03/2020
357 جار خوێندراوهتهوه
|