ژنهێنانی فەیسبووک
ژنێک مێردەکەی بەگیر ئەهێنێت و ئەڵێ فەیسبووکێکم بۆ دانێ وەک ئەو عالەمە.،..

مێشکی پیاوەکەی ئەبات و دوای ماوەیەک مێردەکەی تەسلیم ئەبێت و فیس بووکی بۆ دائەنێ..

دوای چەند مانگێک مێردەکەی فیس بووکێکی تازە بەناوێکی خوازراو بۆ خۆی درووست ئەکات..ئەددێکی نارد بۆ ژنەکەی و یەکترناسینیان کرد و ووردە ووردە خۆی لێ نزیک کردەوە و وڕۆژ دوای ڕۆژ پەیوەندیەکانی نێوانیان گەرمتر ئەبوو..💕
پیاوەکە ووتی بە ژنەکە من تۆم خۆش دەوێت و عاشقت بووم..!!!دوای ماوەیەک ژنەکەش دڵی وابەستە بوو بە پیاوەکەوە هەموو ڕۆژێ لە پەیوەندیدا بوون..💑
هەتاوەکو وای لێهات ژنەکە دوورە پەرێزی ئەگرت لە مێردەکەی و دڵی لێی سارد بوو..😡
دوای چەند مانگێکی تر کابرای فیس بووک داوای کرد لە ژنەکە کە تەڵاق لە مێردەکەی وەربگرێت و ئەم بێتە داوای و بیهێنێت..😱
ژنەکەش دەستی پێکرد و هەموو ڕۆژێک شەڕی درووست دەکرد لەماڵ و کێشە و ئاژاوەی ئەنایەوە لەگەڵ مێردەکەی..😭👊💣
ڕۆژ بە ڕۆژ کێشە گەورە دەبوو..هەتا وای لێهات ژنەکەی داوای تەڵاقی لە مێردەکەی کرد.💔
زۆر پێداگری ئەکرد لە مێردەکەی کە تەڵاقی بدات بەڵام مێردی هەر ناڕازی بوو..ژنەکە تۆرا و چوو بۆ ماڵی باوکی..
ئالەم کاتەیە هەردووکیان جەویان بۆ درووست بوو ژنەکە لەگەڵ خۆشەویستەکەی و کابرایش لەگەڵ ژنەکەی.،😏😏
پیاوە بە ژن ئەڵێ تەڵاق وەرگرە..ومێردەش بە ژن ئەڵێ شتی وا نابێت.،،
دوای مانگێک ژنەکە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە چونکە ماڵی باوکی ووتیان مێردەکەت پیاوی چاکە و تۆیش ناکرێت نەچیتەوە.،،
دیسانەوە دەستێ کردەوە بە کێشە و ئاژاوە درووست کردن وداوای تەڵاقی لە مێردەکەی کرد..✂✂
مێردەکەی هات بە قەولا و ووتی باشە ڕازیم تەڵاقت بدەم بەڵام بە مەرجێک..⌛⌛
ژنەکەی ووتی چی یە؟⁉
مێردەکەی ووتی ژنی دووەم دێنم💑‼ وە ئەبێ تۆیش بچیت بۆ داوای..😱
دوای گواستنەوەی بە حەفتەیەک تەڵاقت ئەدەم..💔ئەو کات خەڵکی ئەڵێن ژنەکە حەقی خۆیەتی و ژنی بەسەرا هاتووە و بۆیە دانانیشێ...😕😕
ژنەکەش لە خوشیا خەریک بوو هار ببێت..ووتی باشە منیش ڕازیم..✔✔
بە پەلە نامەی نارد بۆ کابرای خۆشەویستی و مژدەی پێدا کە مێردەکەی ڕازی بووە تەڵاقی بدات بەو مەرجەی کە باسیان لێ کردووە..
کابرایش ووتی زۆر باشە ژنی بۆ بهێنە ئیتر کە تۆیشی تەڵاق دا کێشەت بۆ درووست ناکات چونکە ژنی خۆی هێناوە..💯
مێردی ژنەیش حەزی لە کچێک بوو نزیک بوون لە تەمەنی یەک..ڕۆژێ پێی ووت دێمە داوات..
ژنەکەیشم ڕازی یە و هیچ کێشەمان نی یە..خۆیشی دێتە داوات.،،
کچەکەش لە خۆشیا باڵی گرت 🚀🚀بڕوای نەئەکرد ژنی یەکەمی بێتە داوای بۆ مێردەکەی.،،
بەهەر حاڵ ..ڕازی بوو.،،
ژنی کابرا چووە داوای کچەکە و دوایی چونە مەحکەمە و بە حاکمی ووت من بە هەموو قەناعەتمەوە ڕازیم ژن بهێنێت بەسەرما و هیچ کێشەم نی یە و کەسیش زۆری لێ نەکردووم..

عەقدەکەیان نووسی و حاکم پیرۆزبایی لێ کردن..
لەم کاتەیا هەردوو ژنەکە لەخۆشیا خەریک بوو ئەفڕین..کچەکەیان لەبەر ئەوەی شوو ئەکات بە خۆشەویستەکەی 💑و ژنەکەش لەبەر ئەوەی تەڵاق ئەدرێت و شوو ئەکات بە خۆشەویستەکەی،..،😯
مێردەکە خۆی بۆ شایی حازر کرد👔👔..لە هەمان کاتدا بەناوە خوازراوەکە پەیوەندی بە ژنەکەیە ئەکرد و ئەیووت خەمت نەبێ دوای تەڵاق دانت زەواج ئەکەین و لەخۆشترین ژیاندا ئەژین و هەموو خەفەت و ناڕەحەتیەکانت بیر ئەبەمەوە☔..
ژنەیش لە خەون و خەیاڵدا ئەژی بۆ ئەو ڕۆژە..،،
ڕۆژی گواستنەوە دیاری کرا..
👔🎂🎁🍷💞🍴🌹
بەڵام پێش حەفتەیەک لە گواستنەوە ژنەکە تووشی شۆک بوو..😵😱😳
کابرای خۆشەویستی لە فیس بووک دیار نەماو ئەکاونتەکەیشی سڕایەوە..😥😪
مێردەکەشی قاچی خستووەتە سەر قاچ و بزەی سمێڵی دێت ژن ئەگوازێتەوە و ئەڵێی بەسەر ئاگرەوەیە ئەوەندە بەپەلە بوو..
ژنەیش خەریکە شێت و هار ئەبێ و نازانێ چی بکات.،،
ڕۆژی گواستنەوە 💜💋🍕🍔🍟🌷🌸.،،
مێردە خۆی دا لەتەل و لەگەڵ بووکێ دەستیان گرتووە 💑و حەفلەیە و هەڵپەڕکێ وکێک خواردن🎂...
ژنەکەشی خەریکە ئەتەقێ..،هار بووە،، نایشتوانێ هیچ بڵێت..،
دوای حەفلەکە..ژنەکە ڕۆشتەوە بۆ ماڵی باوکی بە دڵێکی شکاو بێ هیوا.،بەڵام دەری نابڕێ،، وە ماڵی چۆڵ کرد بۆ بووک و زاوا 💑..
حەفتەیەک دوای گواستنەوە.، مێردەکەی ڕۆشت بۆلای و پێی ووت: تۆ وەعدی خۆت بردە سەر و ژنەکەت بۆ هێنام.،ئێستا کاتی ئەوەیە منیش وەعدەکەم ببەمە سەر وتەڵاقت بدەم...💔✂
بەڵام من مۆڵەتی ڕۆژێکت ئەدەمی بۆیە جوان بیر بکەیتەوە 💭💭و دوایی بڕیاری خۆت بدەیت..ئەگەریش پەشیمان بوویتەوە ئەوا وەرەوە بۆ ماڵ و بۆ خۆت دانیشە بێ دەنگ و بێ کێشە..🎣🎣
ژنەکەی ووتی:
بیرکردنەوەی ناوێ پیاوەکە..ان شاءاللە هەردووکمان لەماڵێک ئەژین خۆ ژن ژنی نەخواردووە. تۆیش پیاوی ماڵەکەمان بە..بە ڕۆح و بە گیان خزمەتت ئەکەم...
وەرگیراوە
به‌روار:  09/03/2020
404   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   941
کۆی سه‌ردان:   29263115