شارەوانی فۆسسالتۆی ئیتاڵیا, عەبدوڵلا ئۆجەلانی كردە هاوشاری فەخری خۆیی
شارەوانی فۆسسالتۆی ئیتاڵیا, عەبدوڵلا ئۆجەلانی رێبەری پارتی كراێكارانی كرد هاوشاری فەخری خۆیی و توركیاش ناڕازییە لە بڕیارەكە.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا كاردانەوەی نیشان دا دژی پێدانی هاوشاریی فەخری بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن شارەوانی فۆسسالتۆ لە ئیتاڵیا و جەختی لەوە كردەوە ''هەوڵێكی لەو جۆرە بۆ رەوایەتیدان بە پەكەكە و سەردەستەكەی كە لەلایەن یەكێتیی ئەورووپاوە خراوەتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان''.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت, ''داواكاری و چاوەڕوانیمان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئیتاڵیا ئەوەیە هەماهەنگ بن لە بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا و دژی رووداوی هاوشێوە بوەستنەوە لەلایەن ژمارەیەك لە ئیدارە خۆجێیەكانی ئەو وڵاتە
بهروار: 08/03/2020
282 جار خوێندراوهتهوه
|