ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ١٦ ڕێنمایی نوێی لەسە کۆرۆنا بڵاوکردەوە
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی(WHO) ١٦ ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوکردەوە، تێیدا هەندێک شوێن دیاری دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنای پیا تێناپەڕێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرچەند ڤایرۆسێکە هەتا ئێستا چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێک خۆ پارێزی هەیە کە دەتواندرێت بە جێبەجێکردنی خۆمان لەتووشبوون لە ڤایرۆسەکە بپارێزین، لەوچوارچێوەیەشدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەندێک ڕێنمایی نوێی بڵاوکردووەتەوە.

ڕێنماییەكان:

۱- ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپێستی ساغ تێناپەرێت و تا ۱۰ خولەك لەسەر پێست زیندووە، بۆیە گەر دەستەوانەتان لەدەست نییە دوودڵ مەبن تەنیا دەست لە دەمولوتی خۆتان مەدەن.

۲- ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پارچه قوماش ٦ تا ١٢ كاتژمێر و ئاسن ۱۲ تا ۲۰ كاتژمێر و لەسەر ستیل تا ۲۰ ڕۆژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.

۳- ئەم ڤایرۆسە تا ٦٠ پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەروی ۳۰ پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن كردنەوەكان بەئاوی گەرم بێت.

٤- كۆرۆنا بە ئاوی گەرم و پاككەروەكانی ماڵەوە لە ناو دەچێت.

٥- جلوبەرگ وا باشه لەبەرتیشكی هەتاو یان سۆپا وشك بكرێتەوە.

٦- به ئاوی گەرم خۆتان بشۆن.

۷- به هیچ شێوەیەك ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخون، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه.

۸- شوێنی گردبونەوەی سەرەكی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتە، بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن.

۹- گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قوڕگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت

۱۰- شوێنی ژیان و كارتان با هەوا گۆركێی هەبێت.

۱۱- له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی ۱۰ تا ١٥ چركە هەناسەتان بگرن و بیدەنەوە، گەر كۆكە یان تەنگە نەفەسیتان هەبوو پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەن، ڕێگە مەدەن توشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی پزیشك بكەن ڕەنگه درەنگ بێت.

۱۲- گەر لە ماڵ دەچنەدەرەوە ( فەرمانبەر ، كرێكار ، دوكاندار و .........هتد)ن، یەكەم: ڕەچاوی مەودای نێوانتان كەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێك، دووەم: بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسە لە سنووری ٤٠٠ تا ٥٠٠ سم بڕ ناكات و دەكەوێتە سەرزەوی بەو هۆیەوە پێڵاوەكانتان سەرچاوەیەكی گرنگی توش بوونە بەو ڤایرۆسە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك نەیبەنە ناو ماڵەوە.

۱۳- كاتی پژمین و كۆكە تا پێتان دەكرێت لەكەسانی تر دوور كەونەوەوە بەهەرشتێك كەبەر دەستان دەكەوێت بەتوندی پێش دەم و لوتی خۆتان بگرن و تا چەند چركەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەكان بگرێتە خۆی و بڵاونەبێتەوە.

۱٤- بەهۆی گەورەیی ئەوڤایرۆسە هەر جۆرە دەمامكێك لەشوێنە گوماناوییەكان دەتوانرێت پارێزەرت بێت ( قوماش، كلینیكس) و جۆرەكانی تری بەمەرجێك دەمامكەكە وشك بێت و پێویستە زوو زوو بگۆڕدرێت.

١٥- پێویست ناكات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەكرێت بشۆردرێت بەڵكو لەسەر شوڤاژ یان دانانی ڕاستەوخۆی لەبەر تیشكی خۆر پاكی دەكاتەوه.

۱٦- دوای شوشتنی دەستەكانتان گەر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویسته بەكرێم یان ڤازلین چەور بكرێت تا بەتێپەر بوونی كات توشی ئەگزیمای پێست نەبن.
ڕۆژ نیوز
به‌روار:  06/03/2020
167   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
کابرایەکی کرێچی تەلەفۆنی بۆ خاوەن خانوەکەی کرد ووتبوی: کاکە ببورە خەجاڵەتم دەزانم کرێکەت زۆر دواکەوتوە ،کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی ، ئەوە مانگی سێش تەواو بوو. بەخوا خۆت وەزعەک درێژه‌ ...
بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ: کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات . ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان دەبێتەوە لەدڵی خۆیدا درێژه‌ ...
سەردەمی کۆن باب و باپیران هەرکات خێر و خێراتیان کردبێ نەیان هێشتوە ئەم دەست بەو دەست بزانێ لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەسەر وێنەگرتن لەکاتی دابەشکردنی خێر و خێرات و دەستگیرۆیی هەژار و ک درێژه‌ ...
چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی دەبینن کە فرۆشی کراسیان زیادی کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەمەدا فرۆشی پانتۆڵیان کەم بۆتەوە. ئەمەش بە یەکێک لە کاردانەوەکانی کۆرۆنا دەبینن. ⚫ئێستا کە زیا درێژه‌ ...
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر گشت جیهان دروست کردووە، تا ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام لە ئەگەری درێژه‌ ...
پەنابەرانی ئەوروپا چارەسەری کۆرۆنا کۆرۆنا وەرناگرن. خاتوو(ستیلا کیریاکیدس) کۆمیسیاری تەندرووستی یەکێتی ئەوروپا بە وێب سایتی یۆرۆنیوزی ڕاگەیاندووە: وەزیرانی تەندرووستی ووڵاتانی یە درێژه‌ ...
تکایە گەر ناتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە مەکەن، چونکە زۆر ئازار بەخشە. تەرمەکان بە ڕووتی و لەناو نایلۆندا ئامادە دەکرێن بۆ ناشتن. لە بەشی دووەمی ڤیدیۆیەکەدا بە کۆمەڵ دەکرێنە گۆڕەوە. درێژه‌ ...
ڕێکارێکی تر ئەوەیە کە ئەو کەسانەشی مووچەی مانگانەیان تا ٣٣هەزار کرۆنە ئەوانیش ئاکاسا بە لەسەدا هەشتای مووچەکانیان لەکاتی بێکاریدا دەدرێتێ. پێشتر ئەو مافە بۆ ئەو کەسانە بوو کە موچەک درێژه‌ ...
ڕەحمەتی خوا * بەس نەبوو داعش ھەولێری نەگرت ،ئەگینا ئێستا بە عەرەبی پێیان ئەوتین ئیغسل ئیدەک ڕجائەن *دنیاش سەیرە، وامان لێ ھاتووە بڵێین خۆزگەمان بە زەمانی پاشەکەوت * حکومەت ئەڵ درێژه‌ ...
کەمال مەزهەر ، مێژووناسی ناوداری کورد .دەلئ جارێکیان سەرجەم پسپۆرانی بواری مێژوویامن کۆکردەوە و برینیان بۆ لای سەدام حوسێن ، پێیان وتین سەرۆک سەدام دەیەوێت لەگەڵتانا هەندێ بڕیرو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   132
کۆی سه‌ردان:   19101881