جیمی ئۆکەسۆن: سوید پڕ لە پەنابەر بووە و جێگەی کەسی دیکەی تێدا نابێتەوە
سەرۆکی پارتی سویدییە دێموکڕاتەکان جیمی ئۆکەسۆن، لە سنووری تورکیا و یۆنان خەرێکی بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆکێک لە نیو کۆچبەران دایە کە تێیدا نووسراوە سوید پڕ بووە و جێگەی کەسی دیکەی تیدانابێتەوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا تورکیا سنووری خۆی بۆ کۆچبەران بە ڕووی یونان داکردووە و ئیستا بە هەزاران کۆچبەر هەوڵ دەدەن لەسنووری یونانەوە بەرەوە ئەورووپا دەرباز بن. یونان سنوورەکانی خۆی بەرەو کۆچبەران داخستووە و ڕێگەی نەداوە هیچ کۆچبەرێک بێتە سنووری ئەورووپا. لەگەڵ ئەوەش دا سەرۆکی پارتی سویدییە دێموکڕاتەکان خۆی گەیاندۆتە سنووری تورکیا و یونان و لە ناو کۆچبەران دا بڵاوڤۆکێکی بڵاو کردۆتەوە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 06/03/2020
379 جار خوێندراوهتهوه
|