سوید بۆ خۆپارێزی کۆرۆنا ڤیروس ڕێنمایی داخستنی خوێندگاکانی نەداەوە
بەشێک لە دایک و باوکەکان نیگەرانی ئەگەریی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوقوتابییەکانی قوتابخانەکان دان. لەگەڵ ئەوەش دا دەزگای تەندرووستی نەتەوەیی سوید تائێستا هیچ ڕێنماییەکی بۆ داخستنی قوتابخانەکان نەبووە.

دەزگای تەندرووستی نەتەوەیی ڕێنمایی داوە بە قوتابخانەکان یان ئەو کەسانەی منداڵی قوتابخانەیان هەیە کە جارێ هیچ مەترسییەک نییە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گشتگیربوونی لە قوتابخانەکان نییە. هاوکات لە ڕێنماییەکە دا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان خۆیان دەتوانن بڕیاری داخستنی بۆ ماوەیی قوتابخانە بدەن ئەگەر بزانن قوتابییەکانیان لەو ناوچە و وڵاتانە بوون کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا گشتگیر بووە. لە لایەکی دیکەوە ویژدان عەزیز کە دایکی دوو منداڵی قوتابخانەیە دەبێژێ کە تەنێ "من بە منداڵەکانم وتووە دەستیان زوو زوو بشۆرن و پاک و خاوێن بن".

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  05/03/2020
313   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   537
کۆی سه‌ردان:   29250892