دوو خزمی مەلا ڕەشید کۆرۆنایان هەیە
خەندان-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دو توشبوی دیکەی کۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند، هەردوکیان ئەندامی خێزانی ئەو مامۆستا ئاینییەن کە ئەمرۆ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا.
پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆش یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە بە ساڵاچوەی ئەمڕۆ توشی کۆرۆنا بو، گیانی لەدەستدا، بەوەش یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.
یەکی ئەم مانگە، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم بهفهرمی توشبونی چوار كهسی لهسلێمانی بهڤایرۆسی كۆرۆنا راگهیاندو ئاشكرایكرد، سهرجهمیان پێشتر سهردانی ئێرانیان كردوهو لهئێستاشدا لهژێر چاودێری وردی پزیشكیدان و تهندروستیان جێگیره.
ئێوارەی دوی ئەم مانگەش، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایانگەیاند، کەسێکی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.
تا ئێستا، ئەوە حەوتەم حاڵەتی توشبونە لە سلێمانی تۆمارکرابێت، تا ئێستا ژماری توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق 35 كەسە و 15 لەو حاڵەتانە دانیشتوی بەغدا-ن.
هاوکات، ئەمشەو دو حاڵەتی مردن بەهۆی پەتای کۆڤید لە بەغدا تۆمار کرا، کە یەکێکیان کەسێکی تەمەن 65 ساڵ بوە و پێشتر ژمارەیەک نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵدا بوە، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، ئەوەی دیکەیانخانمێكی پارێزگای بەغدا بوە، كە سیستمی بەرگری جەستەی بەتەواوی بێهێزبو
بهروار: 05/03/2020
299 جار خوێندراوهتهوه
|