ناسا دەڵێ: تەنێکی ئاسمانی بەڕێوەیە، ڕەنگە سەدان ملیۆن کەس بکوژێت
رووداو

ئاژانسی ناسا رایگەیاند، تەنێکی ئاسمانی بە خێرایی 8.7 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بەڕێوەیە، ئەگەر بەر زەوی بکەوێت سەدان ملیۆن کەس دەکوژێت.

گەردوونناسان دەڵێن، ئەو تەنە هەر 100 ساڵ جارێک دەردەچێت، لە 50 هەزار ئەگەر، ئەگەرێکی هەیە بەر زەوی بکەوێت، ساتی نزیکبوونەوەشی لە زەوی 29ی نیسانی ئەمساڵە.

بە گوتەی گەردوونناسان، ئەو تەنە ئەوەندە گەورەیە، ئەگەری ئەوە هەیە کە ژیان لەسەر زەوی بخاتە مەترسییەوە.

دکتۆر بروس بێتس لە گرووپی نێودەوڵەتیی گەردوونناسان باسی لەوە کرد، بەردی بچووک بەردەوام بەرەو زەوی بەڕێوەن و لە ئاسمان دەتوێنەوە و زیانیان بچووکە.

بێتس دەشڵێ "تەنی چیلابینسک لە ساڵی 2013 بەر زەوی کەوت، زەوی لەرزەیەکی دروستکرد و پەنجەرەی ماڵانی شکاند، لە ساڵی 1908 تەنێکی 40 مەتری لە سیبریا کەوتە خوارەوە، زۆری نەمابوو شارێک بەتەواوی تێکبدات و تسونامیش دروستبکات"
به‌روار:  05/03/2020
296   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   567
کۆی سه‌ردان:   29250326