دیداری ئۆجەلان سازکرا
ژوری پارێزەرانی سەدە، ڕایانگەیاند، کە خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی دیداریان لە ئیمرالی ئەنجامداوە.

لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ژوری پارێزەرانی سەدە، ڕایانگەیاندووە، کە ئەمڕۆ خانەوادەی بەڕێز ئۆجالان و زینداندانی دیکەی ئیمرالی دیداریان ئەنجامداوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.

ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو، لەدورگەی ئیمرالی ئاگر کەوتەوە، دەوڵەتی تورکیش ڕێگای نەدەدا پارێزەران و خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی سەردانی دورگەی ئیمرالی بکەن بۆ ئەوەی لە دوخی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی دڵنیا بنەوە، ئەوەش نیگەرانی لای گەلی کورد دروستکرد و لە چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  04/03/2020
238   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   694
کۆی سه‌ردان:   29262216