مێرکل بە توندی وەڵامی ئەردۆگان ئەداتەوە
ئەنگێلامێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئێوارەی دوێنێ  2 ی ئاداری2020 وەڵامی ئەردۆگانی دایەوەو ڕەخنەی توندی ئاراستەکردو وتی..ناکرێ لەپێناوی فشارخستنە سەر یەکێتی ئەوروپادا ئەردۆگان و حکومەتەکەی کارتی کۆچبەران بەکاربێنن و توڕەیی خۆیان لەسەر حسابی پەنابەران یەکلایی بکەنەوە،لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆماس وتی:" ناکرێ ڕێگە بەبەکارهێنانی کۆچبەران بدرێت لەپێناوی بەرژەوەندی جیۆسیاسیدا.!!مێرکل لەمیانەی قسەکانیداوتی ئێمە لە نیگەرانیەکانی تورکیا تێدەگەین و دەزانین هاوکاریەکانی تورکیا بێ کەموکوڕی نیە بەلام ئەمە ناکاتە ئەوەو  جێی قبوڵکردنیش نیە ئەم بارە بخرێتە سەر شانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر حسابی پەنابەران،  وەک ئەوەی دەیبینین ژمارەیەکی زۆری پەنابەران لەساتەوەختێکی ناهەموارو ڕێگەیەکی داخراودا دەژین و دەرگاکان لەبەردەمیاندا کراوەنین.



ئەنگێلامێرکل ئاماژەی بەوەدا چارەسەر تەنیا دانوساندنە لەگەڵ تورکیا تا بگەڕێنەوە بۆ لێکتێگەیشتنی هاوبەشی پێشترو ئەوەی گرنگیشە ئەنقەرە ڕێزلەو ڕێکەوتنەو هاوکاریە مادیەکانی یەکێتی ئەوروپا بگرێت بەچاوپۆشین لە کەموکوڕیەکانیشی..ئەڵمانیا تێگەیشتنی هەیەو کراوەیە لەبەردەم هەر هاوکاریەکی کتوپڕو لەناکاودا بۆ کاتی پێویست.



هەمانکات موختار ئاتوکان ڕایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆگان پابەندە بەڕێکەوتنی ساڵی 2016 وە سەبارەت بەمانەوەی پەنابەران لەتورکیا لەبەرامبەر وەرگرتنی ملیارەها یۆرۆ لەیەکێتی ئەوروپا ئەو وتەبێژە وتیشی سەدان کەس لەسنور بەرەو یۆنان پەڕیونەتەوەو وەک هەڕەشەیەکیش وتی ئەو ژمارەیە دەگاتە ملیۆنان کۆچبەریتر..!!



وەزارەتی دەوەروی ئەڵمانیا بەپشت بەستن بەڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەوروپی و ڕێکخراوی کۆچبەرانی جیهان ئاشکرایکردوە 7 بۆ  13 هەزار کەس لەسەر سنوری تورکیا بەرەو وێنان ڕاوەستاون..! هایکۆماسی وەزیری دەرەوەش جەختی لەچارەسەری کێشەکە لەگەڵ تورکیا کردوەوەو دوپاتیکردەوە ئەوان ڕێگەنادەن بە بەکارهێنانی کارتی کۆچبەران بۆ بەرژەوەندی سیاسی وتیشی یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بەشداری بکات لەخزمەتگوزاریە ئینسانیەکانیدا بۆ پەنابەرانی سوریا لەتورکیادا.



PUKmedia شیهاب عوسمان -ئەڵمانیا:

کەناڵی فەرمی دووZDF
به‌روار:  03/03/2020
354   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   870
کۆی سه‌ردان:   29235190