پۆتین دەڵێ: کارێک دەکەین کەس بیر لە شەڕی ڕووسیا نەکاتەوە

ئاوێنە: پۆتین لە زینجیرەیەکی تازەی بەرنامەی “٢٠ پرسیار بۆ ڤلادیمیر پۆتین لە ئاژانسی هەواڵی “تاس”ی روسی کە ئەمرۆ دوو شەممە بڵاو کرایەوە رایگەیاند، روسیا نایهەوێت بچێتە شەڕەوە لەگەڵ هیچ لایەک ،بەڵام لەڕووی بەرگریەوە دۆخێک دروستدەکەین کەس بە خایاڵیش بیر لە سەڕکردن لەگەڵ روسیا نەکاتەوە.

ئەم وتانەی پۆتین لە کاتێکدایە سوریا بەهاوکاری روسیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی پاریزگای ئیدلب دەدات لەدەستی گروپە چەکدارەکانی تورکیا ئەمەش پێکدادانی ڕاستەوخۆی لە نێوان هیزەکانی سوریا و تورکیا دروستکردووە و ئەگەری ئەوە هەیە روسیاش بەشێوەیەکی راستەوخۆ ببێتە بەشێک لە شەڕی سوریا و تورکیا
به‌روار:  02/03/2020
472   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   273
کۆی سه‌ردان:   29231706