چوار کەس لە سلێمانی کۆرۆنایان هەیە
خەندلن-

چوار حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركران و بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان بڕیارە ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی زانیاری لەو بارەیەوە رابگەیەنن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان خێزانێكی سێ كەسی لەگەڵ كەسێك دیكە كە دانیشتوی شاری سلێمانین و لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.

خەندان زانیویەتی لەئێستادا پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، لەگەڵ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەسەر خەتن بۆ ئەوەی ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا زانیاری لەو بارەیەوە بخەنەرو.



به‌روار:  01/03/2020
351   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   929
کۆی سه‌ردان:   29263681