دایکم و بێوەژنەکەی دراوسێمان ... هاهاها
ڕەفیقێکم وتی :
دڵم بە بێوەژنێکی دراوسێی خۆمانەوە بوو ، هەرچیم ئەکرد نەمدەوێرا پێی بڵێم ،
نزیکی یەک ساڵ ئاوا تێپەڕی و من هەر هیچم بۆ نەکرا .
تا ڕۆژێ ، لە ناو شارا تووشی هاتم لە دوای چاک و چۆنیەک ، پێم گوت بۆ کوێ ئەڕۆی ؟ با بتگەیەنم .( پیژۆیەکم پێ بوو )
وتی : وەڵا ئەڕۆم بۆ سه وزه كڕين (لە تەنیشت ڕوبارى سيروانەوه به زۆرى تەڕەيان دەچاند) ، بەڵام با ئەزیەتت نەدەم !
منیش یەک ساڵ بوو بۆ هەلێکی وا ئەگەڕام پێم وت :
وەڵا خۆم ئەتبەم و نابێ ، سەياره سەيارەى خۆتە ، فەرموو ....
دوای هەندێ تەعاروف ، سواربوو و بەرەو سيروان بەڕێكەوتين .
هێشتا شارمان جێ نەهێشتبوو دایکی خۆمم تووش هات و پرسی : ئۆغر بێ ؟
منیش وتم ئەچین بۆ گوێی سیروان بۆ سەوزی . دایکم وتی : وەڵا منیش دێم .
بە دڵێ ڕەزا و سەد دڵ ناڕەزا ، ئەویشم سوارکرد و ڕۆیشتین .
لەوێ هەر دایکم لێمان دوور نە ئەکەوتەوە ، ئەی خوا چیبکەم ؟ چی نەکەم ؟ ڕوانیم پیاوێکی تەمەن نزیکەی 50 ساڵ لەوێ کاری دەکرد .
ڕۆیشتم بۆ لای و وتم : پیاوەتی بکە ئەو پیرێژنەم لە کۆڵ بخەرۆ با من دوو قسە لەگەڵ ئەم ژنە بکەم . (بەڵام نەموت کە دایکمە ) ..
کابرایش قەبووڵی کرد و بانگی دایکمی کرد و وتی : حاجی ژن ! وەرە بۆ ئێرە، دوو تەڵانە سەوزی چاکمان لەم خوارۆ هەیە .
دایکم خێرا بە دەنگی کابراوە چوو و ئێمەیش تەنیا کەوتین و قسەی دڵمم لەگەڵی کرد و بە هەزار زەحمەت، ژمارەی مۆبایلەکەیم لێ وەرگرت .
دوای ماوەیەک ،
دایکم و کابراش هاتنەوە بۆ لامان.
کابرا چپاندی بە گوێمدا :
چیت کرد ، هەتیو ؟
وتم : چی چیمکرد ؟
دوو قسەمان کرد و تەواو .
پێکەنی و وتی : عەک داوەشێی ، وەڵا من دوو .
وتم : چی دوو ، باوکەڕۆ ؟
وتی : وەڵا دووانم لێی دا !
😀😀😀😀😀😀😀😀😀😀
وەرگیراوە
به‌روار:  21/02/2020
851   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   702
کۆی سه‌ردان:   29259927