ناو و وێنەی سیان لەو کوردانەی لە هێرشەکانی ئەڵمانیادا کوژران
شەوی ڕابردوو، لە دوو رووداوى تەقەکردندا لە نزیک شارى فرانکفۆرت، ١١ کەس کوژران، چوار لە کوژراوەکان کوردی باکوری کوردستان بوون و و ئێن ئاڕ تیش ناو و وێنەی سیانیان ئاشکرادەکات.

هەڵگورد عومەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، چوار لەو کەسانەی لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا کوژراون کوردی باکوری کوردستان بە ناوەکانی بیلال گۆكچە، گۆكھان گولتەكین، فەرھاد ئونڤار. دەشڵێت، تائێستا ناوی ئەوەی دیکەیان ئاشکرانەکراوە

دوای رووداوەکە پۆلیسى ئەڵمانیا رایگەیاند، رووداوى تەقەکردنى یەکەم لە نێو گازینۆیەک بووە لە ناوەڕاستى شارۆچکەى هاناو لە نزیک شارى فرانکفۆرت، بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون،  پێنح کەسى دیکە برینداربوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، رووداوى دووەمیش لە گازینۆیەکى گەڕەکێکى دیکەى هەمان شارۆچکە بووە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژراون و چەند کەسێکیش برینداربوون.

میدیاکانى ئەڵمانیش بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەس لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە و ناسنامەى تەقەکەرەکەشیان ئاشکراکردووە کە ناوى تۆبیاسە و کەسێکى راستڕەوى توندڕەوبووە.

بەپێى لێدوانى پۆلیسى ئەڵمانیا، دواتر تەرمی تۆمەتبارەکە لەگەڵ تەرمی کەسێکی دیکەدا لە ماڵی تۆمەتبارەکەدا دۆزراونەتەوە،  لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکان دەستیپێکردووە بەڵام تا ئێستا هۆکارى رووداوەکان نەزانراوە.

هاوکات، کلاودیا رۆس، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی ئەڵمانیا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "بیرمان لای ئەو خێزانە کوردانەیە کە کەسوکاریان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە".

شەوی رابردوو، لە هێرشدا لە شارۆچکەى هاناوی سەر بە شارى فرانکفۆرت لە رۆژئاواى ئەڵمانیا، ١١ کەس کوژران.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  21/02/2020
390   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ژنە هونه‌رمه‌ندێك، دوای ٢٨٨ ڕۆژ ‌مانگرتن لە خواردن گیانیلەده‌ستدا. ئه‌مڕۆ هێلین بۆله‌ك، هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی گروپی یۆرووم، دوای مانگرتنی بۆ ماوه‌ی ٢٨٨ ڕۆژ له‌ خواردن‌، لە ماڵە درێژه‌ ...
جێێ باسە ئەم هێڵی تەلەفۆنە لە سوید لە ئەمڕۆوە هەموو ڕۆژانی ئاسایی هەفتە، لە نێوان کاتژمێر پێنجی ئێوارە تا نۆی شەو کراوەیە، بۆ بڵاوکردنەوەی زانیارى و ڕێنمایى دروست، یاخود ئامۆژگارى درێژه‌ ...
ساڵانی پەنجا کۆمەڵێک پۆلیس دەچنە گوندی بەحرکە. پۆلیسێکیان تڕێکی لێبەرببوو، کابرایەکیش لەوێ دانیشتووە و ، خۆی بۆ ناگیرێ پێدەکەنێ. ئەوانیش قۆڵبەستیان کرد و گرتیان. کابراش دەرێ: چ درێژه‌ ...
شەش لەو کەسانەی لە سویددا بە کۆرۆنا مردوون کوردن، ئەم زانیارییە لە بەدواداچوونی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەرکەوتووە. ئەو کۆمەڵە کوردییانەشی کە لۆکاڵەکانیان داخستووە هەوڵ دەدەن زانیا درێژه‌ ...
هاوکاری ‼ ژمارەیەک کوردی سوید له هەرێمی کوردستان گیریان خواردووە و، پەیوەندیان بەباڵوێزخانەی سویدەوە کردووە لەبەغداد. باڵوێزخانەش ئاگاداری کردوونەتەوه : کە ڕۆژی 2020.4.3 فڕۆک درێژه‌ ...
کابرایەکی کرێچی تەلەفۆنی بۆ خاوەن خانوەکەی کرد ووتبوی: کاکە ببورە خەجاڵەتم دەزانم کرێکەت زۆر دواکەوتوە ،کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی ، ئەوە مانگی سێش تەواو بوو. بەخوا خۆت وەزعەک درێژه‌ ...
ئەمە باوکیشمانە. 😛 بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ: کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات . ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان درێژه‌ ...
سەردەمی کۆن باب و باپیران هەرکات خێر و خێراتیان کردبێ نەیان هێشتوە ئەم دەست بەو دەست بزانێ لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەسەر وێنەگرتن لەکاتی دابەشکردنی خێر و خێرات و دەستگیرۆیی هەژار و ک درێژه‌ ...
چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی دەبینن کە فرۆشی کراسیان زیادی کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەمەدا فرۆشی پانتۆڵیان کەم بۆتەوە. ئەمەش بە یەکێک لە کاردانەوەکانی کۆرۆنا دەبینن. ⚫ئێستا کە زیا درێژه‌ ...
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر گشت جیهان دروست کردووە، تا ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام لە ئەگەری درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   103
کۆی سه‌ردان:   19121447