ئەو کوردانەی دەرەوە لە کوردستان مووچەیان هەیە ناچارن بەرحەیاتی دەرکەن
بەڵگەنامەی وەک ئەوەی کە لە کوردستان بە (ژیاننامە - بەرحەیاتی) بەناوکراوە، لە نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سوید و وڵاتانی دیکەی ئەسکەندەناڤیا پڕ دەکرێتەوە.

 کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید لەو بارەوە بە بەشی کوردی ڕادیۆی سویدی وت: پێشتر ئەو بەڵگەنامەیە لە باڵوێزخانەی عێراق پڕدەکرانەوە، بەڵام ئێستا لە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڵگانە دەتوانرێ پڕ بکرێتەوە. بەڵگەنامەی (ژیاننامە -بەرحەیاتی) بۆ ئەوەیە کە کەسێکی خانەنشین نیشانی بدات کە لە ژیان دا ماوە یان نا. ئەوە بەوتەی بەڕێوەبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە کە مافی خانەنشینی ئەو کەسانە نەفەوتێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  21/02/2020
535   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   734
کۆی سه‌ردان:   29238263