8 کوردی ئەڵمانیا لە ناو کوژراوەکانی هاناودان
8
دوێنێ شەو چەکدارێک کەپێدەچێت سەر بە نازیە نوێکان بێت بە کلاشینکۆفەوە دەچێتە ناو قاوەخانەیەکی نێرگەلەی شاری هاناوی نزیک فرانکفۆرت ودەستڕێژی گوللە بەناو خەڵکەکەی ئەوێدا دەکاو دەمودەست پێنج گەنج دەکوژێ و پێنجی ترش بریندار دەکات،دواتر بەترومبێل دەچێتە یەکێکی تری هەمان جادەو دیسان لەوێش ٤ ی تر دەکوژێت، لەناو کوژراوەکاندا هەشتیان کورد و تورکێک هەن،تاوانبار کەڕادەکاتە ماڵەوەو پۆلیس بەدوایدا تادەگەنە شوققەکەی تاوانبارەکە خۆی ودایکیشی لەماڵەوە دەکوژێت، بەرلەوەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی دەگرێ ودەڵێ " بیانیەکان دەبێ بکوژرێن" لەمێژە سیاسیەئەڵمانەکان هۆشداری لە ڕوداوی لەم جۆرەدەدەن ،بەهۆی ئەموەمێرکل بەرنامەی سەفەری خۆی هەڵوەشاندەوەو ڕاستەوخۆ چاوەدێری پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان دەکات.
بورهان ئەمین
ئەڵمانیا
بهروار: 20/02/2020
362 جار خوێندراوهتهوه
|