پۆلیسی سوید کڕیارانی سێکسی فەرامۆش کردووە
سەرەڕای ئەوەی ساڵی پار ٧٥٠ حاڵەتی سکاڵا لە پەیوەندی بە تاوانی سێکس لە سەراسەری سویددا تۆمار کراون بەڵام لە چەندین هەرێمدا تەنانەت تاکە کەسێکیش حوکم نەدراوە.

 ڕادیۆی سوید بە هەموو ئەو دۆسیانەی ساڵی ٢٠١٩دا  چووەتەوە کە لە دادگادا یەکلایی کراونەتەوە و پەیوەندییان بە کڕینی سێكس و هەوڵی کڕینی سێکسەوە هەیە.

لێرەدا باس لە سەرجە م ٣٢٧ تاوانە کە لە لایەن ٢٦٦ کەسی جیاوازەوە ئەنجام دراون. بە پێی لێکۆڵینەوەی ڕادیۆی سوید زوربەی ئەو کەسانەی حوکم دراون سەر بە هەرێمی ستۆکهۆڵمن و باس لە ٦٨ حەڵەتی جودایە.

بەڵام لە چوار هەرێمی کالمار، گۆتلاند، بلێکینگێ و یەمتلانددا هیچ کەس بە تاوانی کڕینی سێکس مەحکوم نەبووە.

هۆکاری ئەوەی خەڵکانێکی کەم لە هەندێک هەڕیم و ناوچەدا سزا دەدرێن بۆ باری ئابووری و کاروباری پۆلیس دەگەڕێتەوە، نەک ئەوەی کە کڕینی سێکس لەو هەرێمانەدا بوونی نەبێت

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  20/02/2020
280   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   792
کۆی سه‌ردان:   29257838