زیندانیانی سیاسی داوای بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەنەوە

ژمارەیەک زیندانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئۆرمیە، خۆی، کاشمەر ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی زیندانیانی سیاسیدا هاتووە، "کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی خۆیدا گەیشتووەتە کۆتایی و ڕۆژ بە ڕۆژ قەیڕانەکانی قوڵتر دەبنەوە. جارێکیتر بە هەڵبژاردن هەوڵ دەدات گەل هان بدات و مێژوو لەبیربەرێتەوە و بۆ ئەوەی کەشتیە شکاوەکەی بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام. دەیانەوێت لەسێدارەدان لەبیربکرێت، باسی جێگای لەسێدارەدراوە بێکفنەکان نەکرێت، ئەشکەنجەی سەر لاشی گەل بشارنەوە و گەل بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. دەیانەویت ئەو خوێنەی لە زستانی ٢٠١٨ و پاییزی ٢٠١٩ دا ڕژا و ناوی ئەو کۆڵبەرانەی کە بۆ لەتێک نان گیانیان لەدەستدا لەبیربکرێن. لە سەرانسەری ئێران لە ئێستادا بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بووەتە داواکاریەکی گشتی. ئێمەش پشتگیری ئەو داواکاریە دەکەین و داوا دەکەین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران بایکۆت بکرێت."

ناوی ئەو زیندانیانەی ڕاگەیەنراوەکان بڵاوکردووەتەوە بەم شێوەیەیە:

١-زەینەب جەلالیان

٢-شاهر باقی

٣-ڕەحیم تورگوت

٤-بەشیر پیرەماوانە

٥-کامران دەرویشی

٦-پەروەیز ناسڕی

٧-ئەحمەد تەمویی

٨-ئیبراهیم عیساپور

٩-عەلی ئەحمەد سولەیمان

١٠-سابر کەمانی

١١-پەیمان میرزازادە

١٢-فیزروز موسازادە

١٣-سیامەک ئەشرەفی

١٤-کەمال حەسەن ڕەمەزان

١٥-حاتم ئوزدەمیر

١٦-ڕەحیم مەحمودی ئازەر

١٧-محەمەد میرزایی
فورات نیوز
به‌روار:  20/02/2020
105   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ژنە هونه‌رمه‌ندێك، دوای ٢٨٨ ڕۆژ ‌مانگرتن لە خواردن گیانیلەده‌ستدا. ئه‌مڕۆ هێلین بۆله‌ك، هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی گروپی یۆرووم، دوای مانگرتنی بۆ ماوه‌ی ٢٨٨ ڕۆژ له‌ خواردن‌، لە ماڵە درێژه‌ ...
جێێ باسە ئەم هێڵی تەلەفۆنە لە سوید لە ئەمڕۆوە هەموو ڕۆژانی ئاسایی هەفتە، لە نێوان کاتژمێر پێنجی ئێوارە تا نۆی شەو کراوەیە، بۆ بڵاوکردنەوەی زانیارى و ڕێنمایى دروست، یاخود ئامۆژگارى درێژه‌ ...
ساڵانی پەنجا کۆمەڵێک پۆلیس دەچنە گوندی بەحرکە. پۆلیسێکیان تڕێکی لێبەرببوو، کابرایەکیش لەوێ دانیشتووە و ، خۆی بۆ ناگیرێ پێدەکەنێ. ئەوانیش قۆڵبەستیان کرد و گرتیان. کابراش دەرێ: چ درێژه‌ ...
شەش لەو کەسانەی لە سویددا بە کۆرۆنا مردوون کوردن، ئەم زانیارییە لە بەدواداچوونی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەرکەوتووە. ئەو کۆمەڵە کوردییانەشی کە لۆکاڵەکانیان داخستووە هەوڵ دەدەن زانیا درێژه‌ ...
هاوکاری ‼ ژمارەیەک کوردی سوید له هەرێمی کوردستان گیریان خواردووە و، پەیوەندیان بەباڵوێزخانەی سویدەوە کردووە لەبەغداد. باڵوێزخانەش ئاگاداری کردوونەتەوه : کە ڕۆژی 2020.4.3 فڕۆک درێژه‌ ...
کابرایەکی کرێچی تەلەفۆنی بۆ خاوەن خانوەکەی کرد ووتبوی: کاکە ببورە خەجاڵەتم دەزانم کرێکەت زۆر دواکەوتوە ،کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی ، ئەوە مانگی سێش تەواو بوو. بەخوا خۆت وەزعەک درێژه‌ ...
ئەمە باوکیشمانە. 😛 بێوەژنێک شکات لە کوڕەکەی دەکات لە مەخفەر و دەڵێ: کوڕەکەم زۆر لێم دەدات و دەرم دەکات . ئامر مەخفەر چەند پۆلیسێک لەگەڵ ژنەکە دەنێرێ و، لە ڕێگا ژنەکە پەشیمان درێژه‌ ...
سەردەمی کۆن باب و باپیران هەرکات خێر و خێراتیان کردبێ نەیان هێشتوە ئەم دەست بەو دەست بزانێ لەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەسەر وێنەگرتن لەکاتی دابەشکردنی خێر و خێرات و دەستگیرۆیی هەژار و ک درێژه‌ ...
چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکی دەبینن کە فرۆشی کراسیان زیادی کردووە، هاوکات لەگەڵ ئەمەدا فرۆشی پانتۆڵیان کەم بۆتەوە. ئەمەش بە یەکێک لە کاردانەوەکانی کۆرۆنا دەبینن. ⚫ئێستا کە زیا درێژه‌ ...
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەری لەسەر گشت جیهان دروست کردووە، تا ئێستا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام لە ئەگەری درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   137
کۆی سه‌ردان:   19121684