وەسێتی کچە کوردی سویدی هێرۆ بەقایی
رووداو- ستۆكهۆڵم
"ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه هات و مردم، گوڵم بۆ نه‌هێنن، پرسه‌م بۆ دامه‌نێن، پاره‌كه‌ی بده‌نه رێكخراوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه". ئه‌مه به‌شێك له وه‌سیه‌تى هێرۆ بوو كه به‌ر له مردنى بۆ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی نووسیوه.
ئه‌و كچه كورده‌ی نیشته‌جێی سوید داوای كردبوو پرسه‌ی بۆ دانه‌نرێت. ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێت گوڵ له‌سه‌ر ئارامگاكه‌ی دابنێ، با پاره‌ى چه‌پكه گوڵه‌كه بداته ئه‌و رێكخراوانه‌ی له پێناو مرۆڤایه‌تى و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كار ده‌كه‌ن.
هێرۆ به‌قایی، چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێشی كچه گه‌نجێكی كوردی تاراوگه‌یه. ئه‌و كه چه‌ند ساڵێك بوو به ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه ده‌یناڵاند، ئه‌و نه‌خۆشییه كردى به مرۆڤێك، دواى مه‌رگیشى هه‌ر باسى بكرێ.
هێرۆ عومه‌ر، ناسراو به هێرۆ به‌قایی، له خانه‌واده‌یه‌كی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، كۆتایی سه‌دده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى رووى له سوێد كردووه، ئه‌و كه چا‌لاكڤان و نووسه‌ریش بوو، له شارى لنشۆپینگى سوێد ده‌ژیا، له ته‌مه‌نى 36 ساڵیدا له رۆژى 8-2-2020 به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه مرد.
به‌قایی به‌ر له مردنى وه‌سیه‌تێكى نووسیبوو كه دوای مه‌رگی له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه: "خۆشبه‌خت بووم كه تووشی خراپترین نه‌خۆشی بووم، یان ئه‌و تووشی من بوو. خۆشترین ژیانم له‌گه‌ڵ برده‌سه‌ر، به ئازاره‌كانییه‌وه، به خۆشی و سه‌فه‌ره‌كانییه‌وه، به دان و وه‌رگرتنی خۆشه‌ویستی".
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی كه‌سوكار و هاوڕێیانی، هێرۆ دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، ژیانی خۆی ده‌گۆڕێت. پڕاوپڕ ده‌بێت له كار و خه‌بات، له وه‌رگرتنی چێژ له ژیان. بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێته‌وه، وه‌ك خۆی گوزارشتی لێكردبوو، له‌و ماوه‌یه‌دا خۆشترین كاتی له‌گه‌ڵ هاوژین و هاوڕێ و خزم و دۆستانی به‌سه‌ر بردووه.
هێرۆ له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو كار و چالاكییه‌كانی له پێناو مرۆڤایه‌تی چڕ كردبووه‌وه، داهاتی كاره‌كانیشی به رێكخراوه‌كانی ئه‌و بواره به‌خشیوه.
ساكار ئه‌مین، چالاكڤانی مافه‌كانی مرۆڤ و هاوڕێی هێرۆ ده‌ڵێت: "ئه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كورد له سوێد، به كاره‌كانی و به رۆیشتنه‌كه‌شی ئه‌زموونێكی پێشكه‌ش كرد كه تا هه‌تایه له یادی خه‌ڵكدا بمێنێته‌وه".
گوتیشی: "به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌سێته‌كه‌ی بكه‌ینه بنه‌مای هه‌ڵمه‌تێك و به‌رده‌وام بێت. هه‌موو شت له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه بخه‌ینه‌گه‌ڕ".
كار و چالاكییه‌كانى هێرۆ و وه‌سیه‌ته‌كه‌شى بووه‌ته جێى سه‌رنجى سوێدییه‌كان.
لیان ئیندرشۆن كه چالاكڤانێكى بوارى مافى مرۆڤه ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م جاره شتێكی له‌و شێوه‌یه ببینم، تێگه‌یشتم له‌وه‌ی مرۆڤ به مه‌رگ و به رۆیشتنیشی ده‌توانێت ببێته هه‌وێنی خه‌بات و خزمه‌ت، ئه‌م كچه رێك ئه‌وه‌ی كرد و جێگه‌ی پێزانینی من و هه‌موو سوێدییه‌كانه".
كه‌سوكاری هێرۆ خواسته‌كه‌ی ئه‌ویان به‌جێهێنا. پرسه‌یان بۆ دانه‌نا. به بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی وه‌سیه‌ته‌كه‌ى ئه‌ویان راگه‌یاند. عومه‌ر به‌قایی باوكی هێرۆ ده‌ڵێت: "بڕیارماندا له هیچ شوێنێك، نه له ماڵ نه له ده‌ره‌وه پرسه‌ی بۆ دانه‌نێین".
له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، باوكی هێرۆ نووسیویه‌تی: "داوای كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازی گوڵ كریِن بوون، خه‌رجی ئه‌و گوڵانه بده‌نه رێكخراوی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه. ئێمه‌ش به خۆشه‌ویستی هێرۆ، به رێزه‌وه وه‌سیه‌ته‌كه‌ى جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
هه‌ڵاڵه رافیع، كوردی دێرینی سوێد، چا‌لاكڤان و هاوڕێی نزیكی هێرۆ، جێبه‌جێكردنی وه‌سێته‌كه‌ی له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ی، به ئازایه‌تی ده‌زانێت و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كات. ئه‌و ئیراده و خواست و بڕیاری هێرۆ وه‌ك ئه‌زموونێك به‌رامبه‌ر به‌و نه‌خۆشییه وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "تا له نزیكه‌وه ئه‌وانه نه‌بینی و نه‌ناسی، نه له ئازاره‌كه‌یان و نه له به‌هێزی و به‌خشنده‌ییان ناگه‌یت. كه ده‌یانبینی پێت سه‌یره ئه‌و هه‌مو هێز و ئه‌رێنییه له كوێوه دێته ده‌ره‌وه، ئایا خۆیان وابوون، یان له تاو خۆشه‌ویستی و عه‌شقیان بۆ ژیان وایان لێدێت! كه بتوانن چێژ له هه‌موو ساتێكی ژیانیان وه‌رگرن، هه‌ر له ئاو خواردنه‌وه‌یه‌كه‌وه تاوه‌كو قاوه‌یه‌ك و پێكێك شه‌راب، پیاسه‌یه‌ك، بینینی گوڵێك، تا تێكه‌ڵاوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سروشت و ڕه‌نگه‌كانی. هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار واده‌كات واده‌ی مه‌رگه‌كه‌یان دوابكه‌وێت".
ئۆز نۆژه‌ن كوردی ناسراوی سوێد و ئه‌ستێره‌ی بواری كۆمیدیا و درامای ئه‌وروپی، مه‌رگی هێرۆ به رووداوێكی دڵته‌زێن بۆ هه‌موو كورد وه‌سف ده‌كات. ئۆز ده‌ڵێت: "هێرۆ هه‌روه‌ك ناوه‌كه‌ی به مانا پاڵه‌وان. ئه‌و كاته‌ی زانی شتێك ژیانی ده‌ڕوخێنێت و له ناوی ده‌بات، توانا و هێز و چه‌كه‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه، بۆ زیاتر به‌رگریكردن و شه‌ڕ له پێناوی مرۆڤایه‌تی، كه دواجار وای كرد دنیا شانازی پێوه بكات".
نۆژه‌ن، كه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی سوێده و چه‌ندین جار وه‌ك كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری ساڵ خه‌ڵات كراوه و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌هه‌ردوو زمانی سوێدی و كوردی هۆنراوه‌یه‌كی له‌و باره‌وه بڵاوكرده‌وه. تێیدا ده‌ڵێت "به‌وه‌ی داتهێنا، جیهان هه‌مووی قه‌رزدارته و شانازیت پێوه ده‌كات".
ماریا هۆڤلۆند كه‌سایه‌تی سوێدى له‌باره‌ى مه‌رگى هێرۆوه ده‌ڵێت: "ده‌بێت سوپاسی هێرۆ بكه‌ین كه نه‌ك هه‌ر له ژیان، به مردنه‌كه‌شی فێری شتێكی نوێی كردین. ئه‌م كچه یه‌كه‌مین كه‌سی سوێده كه خه‌رجی پرسه‌كه‌ی به هه‌ڵمه‌تێك ببه‌خشێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه".
به‌روار: 19/02/2020
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|