هێشتا چین واز له مار خواردن ناهێنێت
لوقمان غه‌فوور
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، پۆلیسی چین داباریوه به‌سه‌ر ماڵان و كۆگا و چێشتخانه‌و شوێنی فرۆشتنی گیانداران و باڵنده كێوییه‌كان و زیاتر له 700 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه واز له مار خواردن و فرۆشتنی خواردنی گیانله‌به‌ری كێوی ناهێنن كه به‌شێویه‌كی كاتی راگیراوه.
"گیانله‌به‌ران له‌پیناو مرۆڤه‌كاندا ده‌ژین و پێویسته بخورێن" ئه‌مه وته‌ی پیاوێكه له شاری وۆوهان –ی كه‌رتی هێبی به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی وتووه. ئه‌م پیاوه پێیوایه ئه‌و له دوای نه‌خواردنی ماره‌وه كه ماوه‌ی دوو مانگه، ده‌روونی تێكچووه و پێویستی به خواردنی ماره.
رۆژنامه‌ی هێل-یش له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه 40 هه‌زار جۆری جیاواز له باڵنده و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ری ئاوی به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنه كه‌ووتون و راوكردن و فرۆشتن و خواردنیان قه‌ده‌غه‌یه ، به به‌راز و سمۆره و كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵی تریشه‌وه. كه مه‌به‌سته‌كه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانی زیاتره به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
گله‌یی فرۆشیاران له‌وه‌دایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی چین به‌شێوەی یاسایی رێگه‌ی داوه به هه‌ندێك بازرگان به بیانووی ئه‌وه‌ی مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدایه، سه‌گ و كه‌ر و ئاسك و تیمساح و هه‌ندێك گۆشتی ئاژه‌ڵی تر بفرۆشن. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز ئه‌مه وه‌ك هه‌وڵێك وایه بۆ سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی بازاری هاووڵاتیان و كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌كاتێكدا كه هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆناcovid-19 له چین بنبڕ نه‌كراوه و تا ئه‌مڕۆ 19ی فێبریوه‌ری ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه له جیهان گه‌یشتۆته 74 هه‌زار و 280 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبۆته‌وه بۆ 2 هه‌زار و 9 كه‌س.
جۆن جیان بازرگانێكی ئاژه‌ڵه كیوییه‌كانه له ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا له چین ده‌ڵێت:"دڵشادم كه ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه هه‌ڵگیرێت و ده‌ست به فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كان بكه‌ینه‌وه"، ئه‌و بۆ نیویۆرك تایمز وتویه‌تی:"خه‌ڵك حه‌ز به كڕینی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌كان ده‌كات و وه‌ك دیاری ده‌یبه‌ن بۆ یه‌كتری".
ئه‌و بازرگانه ده‌ڵێت:"گۆشتێكی زۆری عه‌مباركراوی سه‌گ و تیمساح-م له به‌فرگره‌ی گه‌وره‌دا هه‌یه كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێت هه‌مووی به زیان بفرۆشم، چونكه خه‌ڵك زیاتر حه‌ز به گۆشتی فرێشی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌كات نه‌ك به‌ستوو".
زانایانی ڤایرۆلۆژی ئاشكرایان كردووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا كه شه‌مشه‌مه‌كوێره هه‌ڵگریه‌تی گوازراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ له‌رێگه‌ی خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی به‌نگۆلین-ه‌وه كه ئاژه‌لێكه له پزیشكی میللی چین-ی‌دا به‌گرنگ داده‌نرێت.
چینییه‌كان پێیانوایه ئه‌سته‌نگه حه‌زی ئینسان بۆ خواردن بگۆڕدرێت، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به كه‌ڵچه‌ری خواردنه‌وه هه‌یه. وانگ سونگ توێژه‌ری زۆولۆژی (ئاژه‌ڵزانی) له ئه‌كادیمیای زانستی چین ده‌ڵێت:"له تێڕوانینی زۆر كه‌سه‌وه، ئاژه‌ڵ له پێناو مرۆڤدا ئه‌ژی زه‌وی به‌شنه‌كراوه له‌نیوان ئاژه‌ڵ و ئینساندا".
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆتایی دیسێمبه‌ری 2019 له نێو بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده كیوییه‌كانی شاری وۆهان له كه‌رتی هێبی بڵاوبۆوه.
به‌روار: 19/02/2020
1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|