مەزڵوم کۆبانێ : سوریا ناگه‌ڕێته‌وه پێش ساڵى 2011
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایده‌گه‌ێنێت، به‌رگرى گه‌لى كورد بۆ پاراستنى خاكى سوریا كه‌مترنیه له گه‌لانیتر، به‌پێویستیشى ده‌زانێت، مافى ڕه‌واى كورد به‌نوێنه‌رایه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر دابین بكرێت.
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتى عه‌ره‌بیه نێت ڕایگه‌یاند، ئاسان نیه باردوخۆى ئێستاى سوریا بگه‌ڕێته‌وه پێش ساڵى 2011ه و له ئێستادا كورد و پێكهاته‌كانى تر ڕۆڵێكى به‌رچاوییان هه‌یه له ناوچه‌كه.
له باره‌ى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى سوریا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، ماف به‌پێى قوربانیدان و هه‌ڵویست وه‌رگرتن ده‌درێت، به‌رگرى گه‌لى كورد بۆ پاراستنى خاكى سوریا كه‌مترنیه له گه‌لانیتر، وتيشى، ئێمه داواى مافى ڕه‌واى خۆمان ده‌كه‌ین به‌نوێنه‌رایه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر.
مه‌زڵوم كۆبانێ باسى له‌وه‌شكرد، به‌ڕێبازى سه‌ربازى پرسه‌ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌رنابن و هیوادارین بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌ناوخۆیه‌كان سوریا ڕێبازى سه‌ربازى به‌كارنه‌هێندرێت.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 18/02/2020
308 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|