قەدەغەکردنی سەرپۆش لە سوید یاسایی نییە
دەزگەی چاودێری و کاروباری فێرگەکانی سوید (skolverket)ڕایگەیاندووە قەدەغەکردنی سەرپۆش لە قوتابخانەکانی سوید ڕێگە پێ دراو نییە.
بە وتەی ڕاوێژکاری پەرەوردەیی لە ەزگەی چاودێری و کاروباری فێرگەکانی سوید قەدەغەکردنی سەرپۆش لە قوتابخانەکان دژی یاساکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ئایینە. لە لایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێکی پێشتری ڕادیۆی سوید، قەدەغەکردنی سەرپۆش لە شارەوانی سکورووپی هەرێمی سکۆنێ ئەنجامی پێچەوانەی لێ کەوتۆتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 18/02/2020
398 جار خوێندراوهتهوه
|