دیدار لەگەڵ یان یەرپە.. پرۆفیسۆری ئیسلامناسی سویدی لە لوند.
تەها هەڵەدنی – دلێر سەیم
%3cbr/%3eمانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩
%3cbr/%3eیان یەرپە، پرۆفیسۆری بواری ئیسلامناسی لە وڵاتی سوید. لە بوارەکەی خۆیدا لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە. ئەو، ساڵی ١٩٧٢ زانکۆی %28ئۆپسالای%29 تەواو کردووە و دواتریش پلەکانی تری خوێندنی، تا بەدەستهێنانی بڕوانامەی %28پرۆفیسۆر%29، بڕیوە. لە زانکۆی شارەکانی %28ئۆمێۆ%29 و %28ئۆبۆ%29 و %28لوند%29 وانەبێژ بووە. ئێستا هەرچەندە خانەنشینە و لە شاری %28لوند%29ی وڵاتی سوید نیشتەجێیە، بەڵام وەک راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە و زۆربەی دادگاکانی وڵاتی سوید، بەردەوام لە بوارەکەی خۆیدا، رای وەردەگیرێت. بۆ نمونە%3a بەشداریی کارای لە دانیشتنەکانی دادگایی *%28ئەحمەد رامی%29 ی سەر بە رێکخراوی %28برایانی موسڵمان%29 لە وڵاتی سوید.مەحاڵە جووڵەیەکی ئیسلامی لە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپا، یاخود جیهان روو بدات و لە میدیاکان، ناوی %28یەرپە%29 وەک شیکەرەوە، نەبیسترێت. یان، زمانەکانی سویدی و ئینگلیزی و عەرەبی، بە باشی دەزانێت و نووسەری دەیان کتێب و سەدان لێکۆڵینەوەی زانستییە، کە وەک سەرچاوە پشتی پێ دەبەسرێت.
%3cbr/%3eکات، سێی پاشنیوەڕۆیە لە بەردەم دەرگای دەرەوەی ئاپارتمانەکە وەستاوین، ژمارەی زەنگی فلاتەکەی %28یان%29 لێ دەدەین، وەڵام دەداتەوە و خۆمان دەناسێنین. لای خۆیەوە پەنجە بە دۆگمەی کردنەوەی دەرگای دەرەوەی ئاپارتمانەکەدا دەنێت و دەچینە ناو رارەوەکە و ئەویش، پیاوێکی ٧٠-٨٠ ساڵانی زۆر چالاک بە نەرمەراکردن بە پلیکانەکاندا ،دەم بە پێکەنین، دێتە خوارێ و بەرەو روومان دێت. بەخێرهاتنی گەرممان لێ دەکات، فەرمووی فلاتەکەی و دواتر فەرمووی ئۆفیسەکەیمان لێ دەکات. ئۆفیسەکەی، ژوورێکی مامناوەند، جگە لە شوێنی دەرگا و پەنجەرە و زەوی و سەقفی، هەر چواردەوری کتێبخانەی تەژی لە کتێبی سویدی، عەرەبی و ئینگلیزی بوو، مێزێکی گەورەیش لە ناوەڕاستی ژوورەکە، پڕ لە کتێبی عەرەبی بوو.
%3cbr/%3eپرسیار%3a %28نەرکۆتیکا%29 توخمە هۆشبەرەکان، بۆچی لە بازاڕی وڵاتی سوید و زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە جگەرە ئاسانتر، دەست دەکەوێت؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a نەرکۆتیکا، قازانجێکی باش بە دەست دەخات، خواستی خەڵکی لەسەرە، نەرکۆتیکا، لە ئەفغانستان و ئەمەریکای لاتین بەرهەم دەهێنرێت، هەتا خەڵکیش خواستی لەسەری بێت، ئەم بازرگانیە هەر دەمێنیت، دەبێت خەڵک وشیار بکرێتەوە، کە %28نەرکۆتیکا%29 ترساناکە.
%3cbr/%3eپرسیار، خەڵک، لە چەرخەدا هێشتا پەنا بۆ دەرکردنی جنۆکە لەگیانی مرۆڤ دەبات، ئەمە چۆن دەبینیت؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a کاتێک مرۆڤ ناگاتە چارەسەری کێشە دەروونی و جەستەییەکان، یان چارەسەری نەخۆشیەکانی بۆ نادۆزرێتەوە، ئەوکاتە پەنا بۆ دەرکردنی جنۆکە لە لەش دەبات لەلایەن پیاوانی ئایینیەوە.
%3cbr/%3eپرسیار، سەلەفسیزم، هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a ڕەنگە هەرەشە بێت، بەڵام هەڕەشەی ترسانکتر ،نازیەکانن.
%3cbr/%3eپرسیار%3a بۆچی سەلیفیزم،لە ماوەی رابردوو، زیاتر لە ئاراستەیەک بوو؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a مرۆڤ، لە نێوان ١٥ تا ٣٢ ساڵی تووشی دوودڵی و بێزاربوون دەبێت. لەبەر ئەوەی بە بیرۆکەی سەرەتایی بە خواستەکانی نەدەگەیشت، بە ناچاری، لەهەمان ڕێگاوە، بۆ بیرکردنەوەی تر دەگەڕا، وەک وتم ئەوەیش پەیوەندی بەتەمەنەوە هەیە، تا کامڵ تر دەبوو، تێگەیشتنیشی زیاتر لەو ڕووەوە پەرە دەسەن.
%3cbr/%3eپرسیار%3a ئایندەی سەلفییە توندڕۆکان چۆن دەبینیت؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a ئومێد هەیە. چەند نووسەرێکی وەک پڕۆفیسۆر**%22تاریق ڕەمەزان%22کە نەوەی حەسەن ئەلبەننای دامەزرێنەری رێکخراوی %28برایانی موسڵمان-الاخوان المسلمین%29ە، توانایەکی باشی هەیە و کاریگەریشی لەسەر جیهانی ئیسلامی، بەتایبەت %22ئیخوان%22ەکان هەیە، جگە لەوەیش دەیان و سەدان بیرمەندی تری ئیسلامی، هاتوونەتە مەیدان و کارئاسانی بۆ دروستبوونی ئاراستەیەکی ئیسلامیی میانڕەو دەکەن.
%3cbr/%3eپرسیار%3a بۆچوونەکانی حەلاج چۆن دەبینیت؟
%3cbr/%3eحەلاج چرایە، نەک بۆ ناوچەکە ، بەڵکو کاریگەری لەسەر چەندین کەسایەتیی ناوداری جیهانیش هەیە، لەوانە %28ئەلیندی%29 ناودار و زۆری تریش.
%3cbr/%3eپرسیار%3a لە کتێبخانەکەت کتێبی %28نهج البلاغە%29 بە زمانی عەرەبی دەبینم؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a زمانی عەرەبی بە باشی دەزانم، زۆر سەرچاوەی تری ئیسلامییش وەک %28ئیبن ئەثیر، ئیبن ئەلکەثیر و تەبەری ...هتد%29 لە کتێبخانەکەمدا هەن و بەردەوام دەیانخوێنمەوە.
%3cbr/%3eپرسیار%3a رایەک هەیە ، کە زۆربەی ناوەڕۆکی کتێبی %28نهج البلاغە%29ی ئیمامی عەلی، لە فەلسەفەی یۆنانییەوە سەرچاوەی گرتووە، رای تۆ لەوبارەوە چییە؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a چەندین سەدە بەر لە هاتنی %28عەلی%29 بە دونیا، فەلسەفەی یۆنانی، لە رێگەی %28کڵێسا%29 وە بەر گوێی خەڵکی کەوتووە. بە رای من لۆژیکە، ئەگەر بڕێک لە پێکهاتەی %28نهج البلاغە%29 لە فەلسەفەی گریکەوە سەرچاوەی گرتبێت.
%3cbr/%3eپرسیار%3a بۆچوونی شیعە نەرمترە، ئایندەیان چۆن دەبینیت؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a بۆچوونی شیعە ئەرێنییە، خۆگونجاندیان بە باش دەبینم، ئومێدیان تێدا هەیە.
%3cbr/%3eپرسیار%3a لە ناو لاوانی موسڵمان، لە ناوەوە و دەرەوەی کۆمەڵگەی خۆیان، کوتینی %28تاتوو%29 لەسەر جەستە دیاردەیە، لە کاتێکدا لە رووی ئایینیەوە تابووە، لێکدانەوەت بۆ ئەمە هەیە؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a ناودارەکانی جیهان، زۆربەیان خاڵ دەکووتن، ئەمانیش لاسایی دەکەنەوە، هەروەها جۆرێکیشە لە یاخیبوون و خۆناساندن. لاوان، لەو رێگەیەوە دەیانەوێت پەیامی هەبوون و جیاوازی بدەن.
%3cbr/%3eپرسیار%3a پەیوەندی نێوان نەوەی نوێی %28موسڵمان%29 و رێکخراوەکانی وەک %28ئەلقاعیدە، بوکو حرام و داعش%29 چۆن دەبینیت؟
%3cbr/%3eیان یەرپە%3a بە دووری دەبینم جارێکی دی ئەو رێکخراوانە ببنەوە هێزی کاریگەر، چونکە توانای تێرکردنی ئاوەزی ئەم نەوەیەیان نییە. لە زانکۆ، سەرنجی کچان و کوڕانی موسڵمانم داوە، کاتێک دەستەکانیان بە کتێب و چاکەتەکانیانەوە گیراوە، بە سمتیان دەرگا دادەخەن. ئەم نەوەیە بیر دەکاتەوە، بەردەوام بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ئامراز و بیرۆکەی تر بە کار دێنێ و دەدۆزێتەوە. دیارە لەو ئامرازانەیش، ئینتەرنێت، کاریگەرترینیانە.
%3cbr/%3eبەر لە جێهێشتنی، بە زەردەخەنەوە سەرنجی بۆ پارچە قوماشێکی رەنگ سەوز راکێشاین، کە لە گەشتی یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکان دەستی کەوتبوو، لە سەری نووسرابوو %28کل شیء لا یقال%29 واتە %28هەموو شتێک ناوترێت%29 .
%3cbr/%3e*ئەحمەد رامی%3a کەسایەتییەکی توندڕۆی سەر بە رێکخراوی %28برایانی موسڵمان %29 بوو لە وڵاتی سوید. لە دادگای سوید بە دژایەتیی %28ئیسرایل%29 تۆمەتبار کرابوو. بۆ ماوەیەک، رۆژانە لە میدیاکانی سویدەوە، ناوی دەبیسترا.
%3cbr/%3e**تاریق سەعید رەمەزان%3a کچەزای %28حەسەن ئەلبەننا%29ی دامەزرێنەری رێکخراوی %28برایانی موسڵمان%29 ە. لە وڵاتی سویسرا، لە دایک بووە . پرۆفسیۆری بواری بیری ئیسلامییە و ئەندامی %28یەکێتیی زانایانی موسلمان لە جیهان%29 بووە . وانەبێژی زانکۆی %28ئۆکسفۆردی%29 بەریتانی و %28فرایبۆرغ%29ی ئەڵمانی بووە و لە چەندین زانکۆی وڵاتانی ئیسلامی وانەی وتووەتەوە. زمانەکانی %28عەرەبی، ئینگلیزی و فەرەنسی %29 بە باشی دەزانێت. لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن دادگەی فەرەنساوە، گیرۆدەی ئابڕووچوونی چەندین دەستدرێژی سێکسی بووە، کە یەکێک لە قوربانییەکانی %28کەمئەندام%29 بوو. ئێستا لە وڵاتی فەرەنسا دەسبەسەرە.
به‌روار:  15/02/2020
463   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   301
کۆی سه‌ردان:   29253690