فینلەندا 400 پەنابەر لە کەمپی یۆنان وەردەگرێت
نه‌وا
حكومه‌تی فینله‌ندا راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بڵاوكرده‌وه و ئاماده‌یی نیشانداوه مافی په‌نابه‌رێتی ببه‌خشێته سه‌دان كۆچه‌ری خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ كه له كه‌مپه‌كانی یۆنان له خانه‌واده‌كانیان دابڕاون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی فینله‌ندا ئاماژه به وه‌رگرتنی سه‌دان كۆچه‌ر كراوه، كه له‌كه‌مپه‌كانی یۆنان په‌نادراون، هه‌روه‌ك ژماره‌ی په‌نابه‌ران و ته‌مه‌ن و كه‌یسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، كه به‌نیازه مافی په‌نابه‌رییان پێببه‌خشێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، حكومه‌تی فینله‌ندا ته‌نیا مافی په‌نابه‌رێتی ده‌به‌خشێته 400 كۆچه‌ر، كه ته‌مه‌نیان له خوار (18) ساڵه‌وه‌یه و له خێزانه‌كانیان دابڕاون و ئێستا له كه‌مپه‌كانی یۆنان‌دا جێگیركراون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئاماری حكومه‌تی یۆنانیش، له كه‌مپه‌كانیدا زیاتر له شه‌ش هه‌زار كۆچه‌ر هه‌ن، كه ته‌مه‌نیان له خوار (18) ساڵه‌وه‌یه و به‌بێ دایك و باوكیان ده‌ژین.
پێشتر زۆرێك له‌و په‌نابه‌رانه وه‌ك كۆچه‌ر و له رێگه‌ی كۆچه‌وه له هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی "ئه‌فغانستان، ئه‌ریتریا، پاكستان، سوریا، غینیا و عیراق"ه‌وه رۆیشتونه‌ته ناو ئه‌و وڵاته‌وه و ویستویانه له‌ڕێگای خاكی یۆنانه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام له دوای ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه له‌ئێستادا وه‌ك په‌نابه‌ر له كه‌مپه‌كاندا جێگیركراون.
نەوا
بهروار: 14/02/2020
318 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|