" لە سوید کرێکار هەیە ڕۆژانە دە کاتژمێر بە دووسەد کڕۆن کاری ڕەشی پێدەکەن "
دەزگەی باج ئەمساڵ ڕایگەیاندووە کە بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی تایبەت لە سەر بازاڕی کاری پاک و خاوێنی دەکات. لە لایەکی دیکەوە کرێکارێکی ئەو بوارە دەبێژێ کە لە لایەن خاوەن کارەکانییەوە چەوسێنراوەتەوە.

زۆر جار کرێکارەکان پارەیەکی کەمیان لە بەرامبەر کارێکی زۆر دا بۆ حەساب دەکرێت و تەنانەت پارەشیان پێ نادرێت. ئەوە بە وتەی چەند کرێکارێک کە بەشی کوردی ڕادیۆی سودی قسەی لەگەڵ کردوون. یەکێک لەو کەسانەی لە ڕێستورانت کاری کردووە دەبێژێ کە خەڵک ڕۆژانە دە کاتژمێر بە دووسەد کڕۆن کار دەکەن. لە لایەکی دیکەوە دەزگەی باج ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان بەدواداچوون بۆ بازاڕی کاری ڕەش دەکەن و ئاگاداریشن لەوەی کە لە بازاڕی کاری پاک و خاوێنی ڕێستورانت دا خەڵکانێک دەچەوسێندرێندنەوە کە لەڕوانگەی دەزگەی باجەوە نابێ بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ بکرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

وێنەی کرێکارێکی پاککەرەوە لە گۆگلەوە وەرگیراوە 
به‌روار:  14/02/2020
469   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   411
کۆی سه‌ردان:   29232619