شاری قوونم لە جەزائیر
بڕیارێك هەبوو بۆ دروستكردنی شارێكی نوێ، بەڵام ئەنجومەنەكە لەسەر ناونانی ئەم شارە ناكۆك بوون، بۆیە بڕیاریاندا هەر ئەندامێك لە ئەنجومەنەكە، ناوی شارەكە لەسەر كاغەزێك بنووسێتو پاشان تیروپشك بۆ ناوی شارەكە ئەنجامبدرێت..
بەنگییەك لە ئەنجومەنەكەدا قووت ئەبێتەوەو لەسەر كاغەزەكە ئەنووسێت (قوونم).. كاتێك تیروپشكەكە رادەكێشرێت، (قوونم) دەردەچێتو شارەكەش ناودەنرێت قوونم.
رۆژێك لەرۆژان گەشتیارێك رێی دەكەوێتە ئەو شارەو دەیەوێت كراسێك بكڕێت، دەبینێت شتەكان گراننو دەپرسێت: ئەرێ نرخ هەندێك گران نییە؟؟
كابرای خاوەن دووكان لەوەڵامدا دەڵێت: بەهەموو قوونمدا بسوڕێیتەوە هەرزانترت دەست ناكەوێت..!! گەشتیارەكە بە غەمبارییەكەوە دێتە دەرەوەو وا دەزانێت كابرای خاوەن دوكان گاڵتەی پێكردووە.. پاشان تەكسییەك رادەگرێتو لێی دەپرسێت شوێنێك شك دەبەیت بەنرخێكی گونجاو شت بفرۆشن؟ كابرای تەكسی وەڵامی دەداتەوە: لەدەوری قوونم شوێنێكی وا هەیە!!
كاتێك كابرای گەشتیار زۆری بۆ دێت، دەچێتە مەركەزی پۆلیسو بەپۆلیس دەڵێت كابرای دوكاندار دەڵێت بەقوونما بگەڕێیتو كابرای خاوەن تەكسی دەڵێت لەدەوروبەری قوونم و.. بەس پێم بڵی من لەكوێم؟ پۆلیسەكەش دەڵێت: تۆ لە مەركەزی پۆلیسدا لە ناوەڕاستی قوونم.
گەشتیارەكە بەتووڕەییەوە دێتە دەرەوە تا لای سەرۆكی شارەوانی شكات بكات، دەڵێت: من گەشتیارم و میوانم لای ئێوە.. سەرۆكی شارەوانی دەڵێت: یەخوا بەخێر بێیت، قوونمت رووناك كردەوە..!!
پاشان لای حاكم شكات دەكاتو هەموو شتەكانی بۆ دەگێڕێتەوە و حاكمیش پێدەكەنێتو پێی دەڵێت: لەسەر خۆبە برا.. پێدەچێت یەكەمجارتە بێیتە قوونم ؟؟!!
وەرگیراوە
بهروار: 27/01/2020
574 جار خوێندراوهتهوه
|