لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هێلکەدا گیرا
هێزەکانی ئاسایش لە هەولێر، دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ تۆن و ٥٠٠ کیلۆ هێلکەدا گرتووە کە دەستکاری رێکەوتەکەیان کراوە.

بازگەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی (سەلاحەددین-کۆڕێ) توانیویەتی دەست بەسەر ئەم بڕە هێلکەیەدا بگرێت کە بەشێکیان رێککەوتی نۆ مانگیان لێدراوە.

 نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەم جۆرە هێلکەیە بە نایاسایی داخڵکراون، ڕێککەوتی(9) نۆ مانگی لێدراوە، بەشێک لەم ھێلکەیەش ھیچ ڕێککەوتێکی لەسەر نیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، نابێت هێلکە ڕێککەوتی دەرچوون و بەسەرچوونی زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت.

قائیمقامی هەولێر باسی لەوەش کرد، لای ئەوان تەندروستی خەڵک لەو بازرگانانە گرنگترن، هەر جۆرە هێلکەیەک بە نایاسایی بهێنرێتە هەولێر، دەستی بەسەردا دەگرن.

دواتریش، ئەو هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیرابوو، گواسترایەوە بۆ زبڵخانەی کانی قڕژاڵە و بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو بردرا.

ڕێکاری یاسایی لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە گیراوەتە بەر و ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەرداگیراوە، رێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.

کەی ئێن ئێن
به‌روار:  24/01/2020
320   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   387
کۆی سه‌ردان:   29254544