'خەلیفە نوێکەی داعش لە تورکیایە'
تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ لە ساڵی ٢٠٠٩ چەتەیەکی داعشی بە ناوی لەیس عەبوشی ناسی و لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری داعش بوو و لە گەڵ خەلیفەی نوێی داعش ئەمیر محەمەد عەبدولڕەعمان ئەلمەولا ئەلسەلبی (حاجی عەبدولا) کاری کرد و دانی بە پەیوەندیەکانی نا و ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە.

گۆرەنئۆغلۆ باسی ئەوەی کرد، لە ئابی ٢٠١٧ دا بە فەرمانی ئەلسەلبی هەوڵیدا بچێتەوە بۆ تورکیا و وتی، "ئەلسەلبی و دوو چەتەی تر پێشتر سەردانی تورکیایان کردبوو". گۆرەنئۆغلۆ وتیشی، کوشتنی بەغدادی لە هەموو لایەک زیاتر سوودی بۆ تورکیا هەیە. دوای بەغدادی کەسی یەکەم حاجی عەبدولایە. حاجی عەبدولا کەسێکی تورکمانە. هەموو تورکمانەکان نزیکی تورکیان. ئەوەش سوودی بۆ هەواڵگێری تورکیا هەیە.

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ ڕاشیگەیاند، حاجی عەبدولا پێکهاتەی داعش دەگۆڕێت، سیستمی حاجی عەبدولا جیاوازە، وەک بەغدادی نییە. سیستمی ئەو وەک عەدنانی (تەها سوبهی فەلاحە) و فورکان (والی عادک حەسەن سەلمان ئەلفەیاز) توند نییە. لەبەرامبەر تورکیا و ئەلقاعیدە نەرمە. خۆی نزیکی تورکیا و ئەلقاعیدە دەکات و لەگەڵیان ڕێکدەکەوێت.

'لە ئیدلبەوە دەچوونە تورکیا'

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ ڕایگەیاند، حاجی عەبدولا خەلیفەی نوێی داعش لەگەڵ دارودەستەکەی لە تورکیایە و وتی، "من دەزانم حاجی عەبدولا مانگی ٢ی ٢٠١٧ چووە ئیدلب و لەوێوە دەچووە تورکیا. ئەو و موراد قارداش و لەیس عەبوش بۆ تورکیا دەچوون. لەیس عەبوش ئەو زانیاریانەی پێدام. لەیس عەبوش وتی، 'ئێمە دەچینە تورکیا.' منیش پێم وت، من چی دەکەم؟. وتی. ئێمە پەیامێکت بۆ دەنێرین و پێت دەڵێین، کەی دێیتە دەرەوە."

لەسەر پرسی ئایا لە ئیدلب ماوە؟ گۆرەنئۆغلۆ وتی، "باوەر ناکەم لە ئیدلب بێت. ئیدلب گۆڕەپانی شەڕە. هەردووقاچی تەواو نییە. هەروەها ئەمنیەتی خۆی زۆر بە گرنگ دەزانێت. لە ئیدلب لە ناو هێزەکانی سوریای ئازاد و جیهادیەکاندا ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی ئەمریکا هەن. بۆیە ئیدلب بۆ ئەو پارێزراو نییە. بۆ حاجی باشترین و پارێزراوترین شوێن تورکیایە. لە تورکیا بە شاراوەیی دەجوڵێتەوە. خۆی لە ئەردۆغان ناشارێتەوە، بەڵام خۆی لە ئەمریکا دەشارێتەوە."

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا، دوای چەند مانگێک حاجی عەبدولا و دارودەستەکەی بۆ ئەوەی بچنە تورکیا بەرەو ئیدلب بەڕێکەوتن. وەک ئەوەی لەیس عەبوش پێی وتووە، فەرمانیان بۆ هاتووە کە بچنە تورکیا و وتی، "لەسەر فەرمانی حاجی عەبدولا هەوڵمدا بچمە تورکیا. پەیامێکیان ناردبوو. نووسرابوو مانگی ٨ خۆت بگەیەنە تورکیا. ئەرکی نوێ هەیە. من و خانەوادەکەشم لەگەڵ خەڵکی مەدەنی لە ئەبو هەشاب چووینە دەرەوە و لە هەریمی یەپەگە خۆمان دەرباس کرد. دوای ئەوەی ٦ ڕۆژ لە منبج مامەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئێمەیان دەستگیر کرد.

'حاجی عەبدولا ئێمەی پەروەردە دەکرد'

گۆرەنئۆغلۆ لەسەر پرسی ئەگەر حاجی عەبدولا فەرمانی دابێت، داعش بۆچی قاچاخچیەکی باشی بۆ ئەو نەدۆزیوەتەوە؟ وتی، "بۆ ئەوەی ئەرکەکانم جێبەجێ بکەم، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە خۆم وەک کەسێکی مەدەنی پیشاندابوو. ڕەگەزم عەرەبە و عەرەبیم باشە. لەبەرئەوەی هاوسەرەکەشم سوریە. ئاسان بوو کە لەگەڵ خەڵکی مەدەنیدا بچمە دەرەوە. حاجی عەبدولا ئێمەی ماوەیەکی زۆر پەروەردە کرد، سیستمی ڕاگەیاندنی ئێمە جیاوازە، بەشداری لە کۆبوونەوەکان ناکەین، لەگەڵ هیچ کەسێک کۆنابینەوە. حاجیش بەشداری لە کۆبوونەوەکان ناکات.

حاجی عەبدولا بڕوای تەواوەتی بەو کەسانە هەیە کە لە دەوری کۆبوونەتەوە. لە زۆر قۆناغدا ئەوانەی تاقیکردووەتەوە و بڕوای بەوان هەیە. پیاوەکانی پیشانی کەس نادات. لای حاجی عەبدولا سیستمی هەڕەمی نییە. سیستمەکەی وانیە کە پەیوەندی لەگەڵ کەسێک دابنێت و ئەو کەسەش پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی تر دابنت. ئەو یەکسەر پەیوەندی لەگەڵ دادەنێت و کەسی سێیەم بوونی نییە. لەبەرئەوەی کەسی سێیەم دەبێتە هۆی دروستبوونی ئیستخبارات. لەناو ڕێکخستندا ئێمە زۆر خۆمان دەرناخەین."

'دوای بەغدادی بەهێزترین کاندید حاجی عەبدولایە

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ چەتەی داعش وتی، ئەو پێشبینیدەکرد دوای بەغدادی عاجی عەبدولا ببێتە خەلیفەی داعش و دەڵێت. "حاجی عەبدولا کەسێکی کۆنە و لەناو ڕێکخستندا خەڵک خۆشی دەوێت. لە ناو داعشدا لە سەر ئاستی باڵا بەرپرس کەم ماون. هەموویان کوژران. خۆی حاجی عەبدولناسر (تەها عەبدولرەحمان عەبدوڵلا کە لە دەستی قەسەدە دایە) لە هەموو کەسێک زیاتر نزیکی خەلیفە بوو. بەڵام ئەویش بە هۆی بەیاننامەکانی دەبووە هۆی ئاڵۆزی. کەسێکی زۆر توندڕەو بوو. لەسەر ئەرکەکەی دوورخرایەوە. لایەنی ئایدۆلۆژی حاجی حەمید لاواز بوو. لەبەرئەوە بەهێزترین کاندید حاجی عەبدولایە."

'کوشتنی بەغدادی لە بەرژەوەندی تورکیادا بوو'

گۆرەنئۆغلۆ وتیشی، "کوشتنی بەغدادی لە هەموو لایەک زیاتر بە کەڵکی تورکیا هات. ئەگەر بەغدادی بکوژرایا، کێ جێگای دەگرتەوە، بێگۆمان حاجی عەبدولا بوو. حاجی عەبدولا تورکمانە. هەموو تورکمانەکان لە تورکیاوە نزیکن. ئەوەش بە کەڵکی هەواڵگیری تورک دێت. لەگەڵ ئەوەی ئاگاداری هاتنی کۆپتەرەکان بوو، بەڵام بەغدادییان ئاگادار نەکردەوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە بەغدادی بکوژری و پیاوی ئەوان جێگای بگریتەوە کە لەگەڵ لایەنەکانی تر جیاواز بوو. دەیانەویت حاجی عەبدولا لەدژی پەکەکە و ڕژێم بەکاربهێنن.

لە ڕاستیدا بەغدادی داعشی بەڕێوەنەدەبرد. ئەوانەی بەغدادیشیان بەڕێوەدەبرد تورکمانەکانی عێراق بوون. نمونە لەیس عەبوش، حاجی عەبدولا، حاجی عەبدولناسر لە ناو داعشدا خاوەن بەرپرسیاری گەورە بوون. واتە داعش لە بنا‌غەدا تورکمانە. هەموو کەسێک دەزانێت، چ مەدەنی، چ داعش ، تورکمانەکان ئەردۆغان و داعشیان خۆش دەوێت. کەس نازانێت چەند ئەندامی میتی تورکیا لە ناو تورکمانەکاندا هەن، هەموویان عاشقی تورکیان."

'داعش لەدژی پەکەکە و هێزە جیاوازەکان بەکاردەهێنن'

تانەر سەبری گۆرەنئۆغلۆ ڕایگەیاند، لە ناو داعشدا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە نیوان باڵی توندڕەو بە ناوی 'خەریجی' و باڵی نزیک لە ئەلقاعیدە بە ناوی 'موخالیف' کێشە هەیە و وتی، "حاجی عەبدولاش باڵی موخالیفە. حاجی عەبدولا داعش زیاتر نزیکی تورکیا دەکات. عەقیدەی حاجی عەبدولا جیاوازە، وەک بەغدادی نییە. وەک عەدنانی (تەها سوبهی فەلاحە) و فورکان (والی عادک حەسەن سەلمان ئەلفەیاز) توند نییە.

لە بەرامبەر تورکیا و ئەلقاعیدە نەرمە. لە تورکیا و ئەلقاعیدە نزیک دەبێتەوە و لەگەڵیان ڕێکدەکەوێت. ئەوەش دەبێتە دەرفەتێک و لەدژی پەکەکە بەکاری دەهێنن. پێی دەڵێن، دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە، وەرن لەدژی پەکەکە شتێک بکەین. خۆی ئەبو هانزالە پێشتر کە هەوڵی ڕێکخستنکردنی خەڵکی بۆ ناو داعش دەدات دەیوت، "وەرن لەدژی پەکەکە دەست بە جیهاد بکەین. سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەیە، دەیانەوێت لەدژی پەکەکە شەڕیان پێبکات. تورکیا دوای سوپای سوریای ئازاد هەوڵ دەدات داعش بکاتە سوپایەکی جێگیر بۆ خۆی."

ف.ق

فورات نیوز
به‌روار:  23/01/2020
732   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   990
کۆی سه‌ردان:   29236191