فەرماندەی هێزەکانی یەپەژە و چوار شەڕڤان شەهید بوون
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شنگال رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە فەرماندەی هێزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و چوار شەڕڤانی یەبەشە شەهیدبوون و چوار شەڕڤانی دیکە و هاوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربوون.

نەزیر شنگالى، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە شنگال رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە زەردەشت شنگالی، فەرماندەی هێزەکانی یەبەشە و چوار شەڕڤانی دیکە شەهیدبوون و چوار برینداریشیان هەیە.

راشیگەیاند، بارەگایەکى یەبەشە لە کۆمەڵگەى دگوری سنورى ناحیەى سنونێیان لە قەزاى شنگال بۆردومان کراوە و ئۆتۆمبیلێکیش کراوەتە ئامانج.

ناوبەناو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا هێرشدەکەنە سەر ناوچەکانى سنورى شنگال، ئەگەرچى پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە رایگەیاندووە، کە ئەوان بە تەواوى لە شنگال کشاونەتەوە، بەڵام بۆردومانى تورکیا بەردەوامە.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  15/01/2020
698   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   464
کۆی سه‌ردان:   29228212