رێگه نادرێت سوپای تورك بچێته لیبیاوە
ه‌مڕۆ 13-1-2020، هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكی سه‌ره‌كی قه‌یرانی لیبیا له‌مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای نیشتمانی لیبیا و فائیز سه‌راج سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حكومه‌ت له‌ته‌رابلوس كۆبوونه‌وه، ئامانج له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مۆسكۆ بۆ رێككه‌وتن بوو له‌سه‌ر ره‌شنووسی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولا، جێی ئاماژه‌یه، دیداری ئه‌مڕۆی مۆسكۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانی لیبیا و راگرتنی شه‌ڕ .
به‌پێی ره‌شنووسی رێككه‌وتنامه‌كه، وڵاتی روسیا چاودێری ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌كات كه له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ناكۆكه‌ی لیبیا ئه‌نجامدراوه، ئاگربه‌سته‌كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی كانونی دووه‌می 2020 چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
گرنگترین به‌نده‌كانی ره‌شنووسی رێككه‌وتننامه‌كه، روسیا وه‌فدێك له‌چاودێران بۆ چاودێری كردنی ئاگربه‌ست ره‌وانه‌ی لیبیا ده‌كات، راگرتنی ناردنی هێزی سوپای توركیا بۆ لیبیا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری راگرتنی شه‌ڕ له لیبیادا ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی به‌نده‌كانی ره‌شنووسه‌كه، ده‌بێت حكومه‌تی سه‌راج و سوپای نیشتمانی به‌بێ مه‌رج هێزه‌كانیان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان بكشێننه‌وه، ته‌نها چاره‌سه‌ری سیاسیانه بگیرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌بێت چه‌ك له‌هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كان وه‌ربگیرێته‌وه.
لهرهشنووسهكهدا هاتووه، ده‌روازه وشكانی و ده‌ریاییه‌كان له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، سوپای نیشتمانی لیبیا ئه‌ركی پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌لایه‌ن سوپای نیشتمانی لیبیا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سه‌راج ده‌بێت.
PUKmedia سكای نیوز العربیه
بهروار: 14/01/2020
281 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|