ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دانی بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا نا
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی پەسەندکرد کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە ئەنجامدرابوو.
سیناتۆر رۆب مێندێز، لە تویتەر رایگەیاند، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە فەرمی دانی بە کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر ئەرمەنەکاندا ناوە.
مانگی رابردوو ئەم پڕۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا و ئەمڕۆش دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە، رەوانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت بۆ پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی.
کۆشکی سپی بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا زیاتر پەرەنەسێنێت، پێشتر سێ جار رێگری لە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە کردووە.
ئەو وڵاتانەی دانیان بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا ناوە بریتین لە روسیا، ئیتالیا، هۆڵەندا، ئەرمەنستان، ئوستورالیا، پۆڵۆنیا، ئەرجەنتین، بەڕازیل، پرتوگال، فەڕەنسا، یۆنان، سلۆڤاکیا، ئەڵمانیا، قوبرسی باشور، سوید، بۆلیڤیا، لیبیا، بولگاریا، لوبنان، سوریا، کەنەدا، لیتوانیا، ڤاتیکان، شیلی، لۆکسمبۆرگ، ڤەنزوێلا، چیک و پاراگوای
کەی ئێن ئێن
بهروار: 12/12/2019
831 جار خوێندراوهتهوه
|