ئەردۆغان بە پارەی ئەوروپا کورد کۆمەڵکوژ دەکات
لە دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ڕۆژئاوا کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند: ئەردۆغان بە پارەی ئەوروپا کورد کۆمەڵکوژ دەکات، ئایا یەکێتی ئەوروپا بۆچی پشتیوانی لە وڵاتێک دەکات کە پڕۆژەی قڕکردن و کۆمەڵکوژی پەیرەو دەکات.

سەرەتای دانیشتنی کۆنفڕانسەکە بەدران چیا راوێژکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا قسەی کردو وتی:"هەموو سەرفرازییەکانی ئەو ناوچەیە نێودەوڵەتین، تورکیا سوود لە گروپەکانی ئیسلامی توندڕەو دەبینێت و دەیەوێت رێژێمێکی ئیسلامی بونیاد بنێت".

چیاکورد ڕاشیگەیاند:" تورکیا دوو ئامانجی هەیە، سەرەتا رژێمێکی ئیسلامی بونیاد بنێت کە لە خزمەتی خۆیدا بێت، دووهەمیش دەیەوێت ئاواتە دیموکراسییەکانی گەلی کورد لە ناو بەرێت، بەڵگەی ئەوەمان لەبەردەستدایە کە تورکیا چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە بەکار دەهێنێت، بە پارەی ئەوروپا کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت، ئایا یەکێتی ئەوروپا بۆچی پشتیوانی لە وڵاتێک دەکات کە پڕۆژەی قڕکردن و کۆمەڵکوژی پەیرەو دەکات؟ ئەردۆغان بووە بە سەدام حسێنێکی نوێ، وەک چۆن تاوانبارانی جەنگی جیهانی دووهەم دادگایی کران، پێویستە ئەردۆغانیش بەو شێوەیە دادگایی بکرێت".

حەسەن ئیبراهیم بەرپرسی ئۆفیسی ئەحوال نیوز لەبارەی ئەردۆغانەوە وتی:" ئەردۆغان بووە بە هیتلەری سەردەمی ئێستامان، ئەرۆغان هەڕەشەیە بۆ کورد و عەرەب، پێویستە یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستێکی توند پیشان بدات".

پرۆفیسۆر دکتۆر میکائیل گونتیر ئەندامی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ پرسی مەدەنی تورکیا رایگەیاند: پێویستە ئەمریکا، پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت و فشار لەسەر یەکێتی ئەورۆپا دروست بکات.

شێخ عەلی سکرتێری گشتی پارتی یەکێتی کوردیش وتی:" گەلی کورد تا دواهەناسەی، زمان و خاکەکەیان دەپارێزن، هاوڵاتیانی سوریا پێویستییان بە ئاشتی هەیە، بۆ ئەوەی تورکیا هێزەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە، پێویستە فشاری بۆ بهێنرێت."

ڕۆژنیوز-/
به‌روار:  12/12/2019
1018   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   540
کۆی سه‌ردان:   29230032