فەرماندەی هێزی دەریایی لیبیا: هەر کەشتییەکی تورکی سنورەکانمان ببەزێنێت دەیتەقێنینەوە
فەرماندەی ئەرکانی هێزە دەریاییەکانی سەر بە حەفتەر رایگەیاند، فەرمانیان پێیە بۆ تەقاندنەوەی هەر کەشتییەکی تورکیی سنورە ئاوییەکانی وڵاتەکەیان ببەزێنێت.

لیوا فەرەج مەهدودی کە سەر بە خەلیفە حەفتەرە هۆشداری دایە هێزە دەریاییەکانی تورکیا کە نزیکی سنورە ئاوییەکانی لیبیا نەبنەوە، ئەگەر نا دەکرێنە ئامانجی هێزەکانیان.

مەهدودی ئاگاداریی دایە تورکیا و حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لیبی کە لە تەرابلوس دەسەڵاتدارن و وتی، تەرابلوسی پایتەخت ئازاد دەکەن و کۆتاییش بە خەونی تورکیا دەهێنن.

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمکاری عەرەبی کرد، هەڵوێست بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا رابگەیەنن کە دەیەوێت بێتە ناوچەکەوە، چونکە سەروەری خاکی لیبیا هێڵی سورە و نابێت رێگە بە بەزاندنی بدرێت.
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  12/12/2019
689   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   634
کۆی سه‌ردان:   29250580