کچێک لە سۆران پاش هەڵکێشانی ددانی، گیانی لەدەستدا
(سبەی):
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (11/12/2019) پاش ئەوەی كچێك لە نەخۆشخانەی سیدەكان ددانی هەڵكێشا، دواتر گیانی لەدەستدا.
مفەدەم شەماڵ دێواری حامید وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: كاتژمێر (3:30)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سیدەكان، كچێك بەناوی (س. ع. ح) بەمەبەستی ددانهەڵكێشان هاتوەتە نەخۆشخانەكە و پاش دەرهێنانی ددانی، گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەڵام لە ماڵەوە تەندروستیی تێكچوە و دواتر لەكاتی هێنانەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە رێگە گیانی لەدەستداوە.
رونیشیكردەوە كە كچەكە لە نەخۆشخانە دەرزی سڕکردنی لێ دەدرێت و لەهۆش خۆی دەچێت، پاشان دێتەوە هۆش خۆی و دوبارە سڕ دەکرێتەوە و ددانەکەی بۆ دەکێشرێت، بەڵام دوبارە لەهۆش خۆی دەچێتەوە، دواتر دێتەوە هۆش خۆی و دەچێتەوە ماڵەوە، دوای سێ سەعات دۆخی تێکدەچێتەوە، چونکە فشاری خوێنی دابەزیوە و دەیبەنەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام لەڕێگا گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتیشی: كچەكە خەڵكی گوندی هەتكانە لە ناحیەی سیدەكان و لەدایكبوی ساڵی (2004)ە، هەروەها لەسەر فەرمانی دادوەر، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەریی سۆران كراوە و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردوە.
سۆران/ ئامانج وەرتێ
بهروار: 12/12/2019
502 جار خوێندراوهتهوه
|