دایكی ڕامین حوسێن پەناهی خەڵاتی ئاڵتوونی پێ بەخشرا
خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە دایكە شەریفە كە ساڵی رابردوو كورێكی بە ناوی رامین حوسێن پەناهی لەسەر بیرورای سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە درا و كورێكی دیکەشی سزای لە سێدارە دانی بۆ دەرچووبوو بەڵام دواتر ئازادكرا.

ئەمرۆ لە هوتێل شیراتۆن لە شاری هەولێر، لە مەراسیمێكدا كە لەلایەن رێكخراوی ئاشتی خێرخوازییەوە ڕێکخرابوو، خەڵاتی ئەڵتوونی بە خشرایە دایكە شەریفە كە ناسراوە بە دایكی رامینی حوسێن پەناهی.
ئەمجەد حوسێن پەناهی كوری دایكە شەریفە بە نوێنەرایەتی بنەماڵەكەی ئامادەی مەراسیمەكە بوو، لەمیانەی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، ئەمجەد بە ڕۆژنیوزی وت: ئەمرۆ دلخۆشین كە رێكخراوێكی بواری مرۆیی كە لەلایەن دادگای نێودەولەتیەوە رێگا پێدراوە ئەمساڵ لە هەشتەمین خەڵاتیدا خەڵاتی بەخشیە دایكم وەكو دایكێكی تێكۆشەو خۆراگر و قارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان .
وتیشی: ئێمە وەكو بنەماڵەی رامین هەمووكات خەبات و تێكۆشانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئاشتی و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ، بێگومان خەڵکی باشوری كوردستانیش هەمووكات هاوكار و پشتیوانی بنەماڵەكەمان بوونە لە كاتی ئەنجامدانی چالاكی بۆ رامینی برام بەر لە لە سێدارەدانی بۆیە ئێمە شەرەفمەندین كەوا كورێكمان لە پێناو كوردایەتی و خەباتی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە دراوە .
سالار شێخ عەبدوڵا سكرتێری رێكخراوی ئاشتی خێرخوازی ڕایگەیاند: ژنان هەموو كات پێشەنگ و خەباتگێری نەتەوەیی كوردن و هەمیشە لە پێشەوەی هەموو شۆرشێكن لە هەرچوار پارچەی كوردستان بۆیە وەك هەست كردن بە بەرپرسیارەت و بە خۆشحالیەوە هەشتەمین خەڵاتی ئەمساڵمان بە خشیە دایكە شەریفە، كە دایكە شەریفە نمونەی خەبات و خۆراگری بووە و یەكێكە لەو دایكانەی دوو كوری لەسەر شۆرش  و كوردایەتی لە سێدارە دراون .
جێگای باسە رامین حوسێن پەناهی لە٢٣-٦-٢٠١٧ بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پارتێكی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان، لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیركراو لە٢٥-١-٢٠١٨ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەركر

ڕۆژنیوز

به‌روار:  11/12/2019
426   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   916
کۆی سه‌ردان:   29255714