مۆبایلی ئیسكۆبار دەکەوێتە بازاڕەوە
لڤین:
برایەكی پابڵۆ ئیسكۆبار، بەناوبانگترین بازرگانی مادەی هۆشبەر لە مێژوودا كە خەڵكی كۆلۆمبیایە، مۆبایلێكی زیرەك دەخاتە بازاڕەوە كە توانای نوشتاندنەوەی هەیە. 

رۆبێرتۆ ئیسكۆبار، برای ئەو بازرگانە مێژوویەیەی مادەی هۆشبەرە لە ئاستی جیهاندا، بڕیاریداوە ۆبایلێكی زیرەك بەناوی "ئیسكۆبار فۆڵد 1" بخاتە بازاڕەكانەوە. 

ئەم مۆبایلە دژە شكانە و شاشەكەی لە جۆرە پلاستیكێكی تایبەت دروست كراوە، نرخەكەی دەگاتە 349 دۆلاری ئەمریكی، كێبڕكێی كۆمپانیا گەورەكان دەكات لەبواری مۆبایلە زیرەكەكاندا.

رۆبێرتۆ، بۆ ریكلامكردنی مۆبایلەكە پەنای بردووەتە بەر وێنەی براكەی و دەشڵیت بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای (ئەپڵ) فێڵ لە بەكارهێنەرانی دەكات و جۆرە مۆبایلێكیان پێ دەفرۆشێت كە هیچ بەهایەكی نییە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكات. 

سەیری ڤیدۆکە بکە
به‌روار:  10/12/2019
407   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   698
کۆی سه‌ردان:   29251505