کوردی سوید چالاکییەکی یەک مانگە بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵاتی کورستان ئەنجام دەدەن
دەستەیەک لە چالاکانی کورد لە ستۆکهۆڵم کەمپەینێکیان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێ خستووە.
لەو بارەوە هیوا عەبدووڵڵاهی، یەکێک لە کەسە چالاکەکانی ئەو کەمپەینە بە بەشی کوردی ڕادیۆی سویدی وت کە چالاکییەکەی لە ڕۆژی دووشەممەوە و بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە خەڵک و حکومەتی سوید دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 08/12/2019
1152 جار خوێندراوهتهوه
|