خولوسی ئاکار دەڵی : تورکیا لە ناتۆ تەنیا کرا
خەندان-
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕەخنە لە هەڵوێستی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) گرت و وتی" ناتۆ، ئەنقەرەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تێرۆریزم بەتەنیا جێهێشت".
بە بۆچونی ئاکار، دانیشتنی ئەم دواییەی سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ لە لەندەن، لەبارەی بەرەنگاربونەوەی تێرۆریزم هیچ ئەنجامێک و ڕێککەوتنێکی گشتی نەبوە.
دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەبارودۆخێکدا بەڕێوەچو کە کێشەو ناکۆکیی نێوان فرەنساو تورکیا لەسەر لەشکرکێشیەکانی بۆسەر باکوری سوریا بەردەوامەو ئەمریکاش لەهەوڵی زیادکردنی بودجەی سەربازیی وڵاتانی ئەندامی ئەو پەیمانە سەربازییە.
"تورکیا بۆی هەیە سنورەکانی لەبەرامبەر گروپە تێرۆرستیەکاندا بپارێزێت و هەوڵە ئەمنیەکانی ئانقەرە لەوبارەوە بەمانای گوێ نەدان بەناتۆ نییە" ئاکار وی وت..
وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی موشەکیی S-400 ڕوسیش وتی"ئەنقەرە پێش کڕینی ئەو سیستەمە لەهەوڵی کڕینی سیستەمی موشەکیی پاتریۆتی ئەمریکی دابوەو کە واشنتن رادەستی تورکیای نەکردو ئینجا ناچار بو سیستەمی S-400 بکڕێت".
بهروار: 08/12/2019
1163 جار خوێندراوهتهوه
|